لە قەڵادزێ، دایکێک بە بیستنی هەواڵی مردنی کچەکەی جەڵتە لێی دا و ئەویش گیانی لەدەستدا.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە باڵکێشی ڕاگەیاند، کچەکە خەڵکی قەڵادزێیە و لە سلێمانی ژیاوە، ئەمڕۆ بە نەخۆشیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستداوە، کاتێک هەواڵەکە بە دایکی دەدەن لە قەڵادزێ، ئەویش جەڵتە لێی دەدا و بەهۆیەوە گیان لە دەستدەدات.
کچەکە ناوی زەینەب ئیسماعیلە و دایکی ناوی فاتیمە قادرە، ئەمڕۆ هەردوکیان لە تەنیشت یەک بە خاک سپێردران.
.