وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان، ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەربگرن.
بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان (32 %) ی ڤاکسینی بەردەست پێدراوە بە هاوڵاتیان بەم شێوەیەی خوارەوە:
هەولێر 26 %
سلێمانی 20 %
دهۆک 56 %
هەڵەبجە 16 %
گەرمیان 39 %
ڕاپەرین 42 %
کۆیە 24 %
داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەتایبەتی سەرووی تەمەنی 60 ساڵی و ئەوانەی (نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خانەنشین و بەساڵاچووان و مامۆستایانی پۆلی 12 و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە)
بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکەی خوارەوە:
http://vac.health.digital.gov.krd/
وەزارەتی تەندروستی کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
9 نیسان 2021