تەرمی ئەو گەنجە عەرەبە دۆزرایەوە کە كەوتبووە ناو ئاوی رووباری سیروان و خنکا.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 2021/3/9، بەلەمێكی گەشتیاری لە بەنداوی دەربەندیخان وەرگەڕا كە چوار گەشتیاری عەرەبی تێدابوو، بە گەیشتنی تیمەكانی بەرگری شارستانیش توانرا سێ كەسیان رزگار بكرێن، بەڵام گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خێزانەکە نەدۆزرایەوە.
سەرچاوەیەك بە باڵکێشی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تیمەكان گەڕان و پشكنینیان لەناو ڕووباری سیروان دەستپێكردو، توانرا تەرمی ئەو گەنجە تەمەن ٢٤ ساڵە بدۆزنەوە کە ناوی (محەمەد ڕەعد غالب) بوو.