پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ مستەفا کازمی

مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی مستەفا کازمی کرد و وەڵامی بانگەوازەکەی دایەوە و رایگەیاند، بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومەتی فیدرال به‌ڕێز مستەفا کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی

دەقی پەیامەکە

بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومەتی فیدرال به‌ڕێز مستەفا کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ عێراقییەکان لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان. هەر وەها ئامادەیی خۆمان دەر دەبڕین بۆ ڕێککه‌وتن و چارەسەری بنەڕەتی و یه‌کجاری هەمو کێشەکانی نێوان حکومە‌تی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان به‌ پێی بنەماکانی ده‌ستوور .

ھەواڵی زیاتر