ڕاگەیەنراوێک لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بڕیاریانداوە بڕە پارەیەک بە شێوەی مانگانە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ ببڕنەوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕایگەیاند “لە کۆبوونەوەی ١ ی ١٢ ی ٢٠٢٠ ی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتی بەرێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەندە و بەرێز وەزیری دارایی راسپێردراین کە لە پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرین”.

وتیشی “پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی ، بە سوپاسەوە لەلایەن جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرێز مەسرور بارزانی، پێشنیاری هەردوو وەزارەت پەسەندکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد”بریاردرا بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ برە پارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت”.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە خەرجکردنی بڕە پارەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

١- هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری (٣٠٠٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.

٢- هەڵگری بروانامەی دبلۆم (٢٥٠٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار دینار.

ھەواڵی زیاتر