وەزیری بەرگریی عێراق هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ دەدات
جومعە عیناد، وەزیری بەرگریی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: پێویستە سەرکردە سیاسییەکان بەرژەوەندیی عێراق بخەنە پێش هەموو شتێک، چونکە هێشتا عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر پێویستیی بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعشە.
وەزیری بەرگری هۆشداریی لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە وڵاتەکەی دا و دەڵێ” هۆشداری دەدەم لە بە ئامانجگرتنی ناوچەی سەوز و نوێنەرایەتیی و باڵوێزخانەکان، چونکە وڵات بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی دەبات، کە تەنیا هاووڵاتییان لێی زەرەرمەند دەبن”.