بارەگای بارزانی وەڵامی شانۆكارێكی كەركووك دەداتەوە
دوای ئەوەی شانۆكارێكی شاریی كەركووك پەیامێك ئاراستەی بارەگای بارزانی دەكات ، گلەیی ئەوە دەگەیەنێت كە شارەكەیان و دۆخی هونەرمەندان لە شارەكەدا زۆر خراپە، وەك خۆیی دەڵێت: ژیان و گوزەرانیان بەدەست راكان جبوریەوە زۆر خراپە ، بارەگایی بارزانی وەڵامی دەداتەوە و دەڵێـت: ئێمە غەمبارین كە دۆخی كەركووك بەو شێوەیەیە و لە 16ی ئۆكتۆبەرەوە شارەكە هیچ پەیوەندیەكی بە هەرێمی كوردستانەوە نەماوە و ئێمەش وەك تۆ غەمبارین بۆ شاریی كەركوك.
بارەگای بارزانی لە درێژەی وەڵامدانەوەی گلەییەكانی پەیامەكەی شانۆكار نەژاد نەجم دەنوسێت: نامەکەتمان بە گرنگییەوە خوێندەوە، خەمێکی دڵسۆزانەی لەخۆگرتووە، ھیوای لەش ساغی بۆ تەواوی کەرکووکییەکان دەخوازین.
دەشڵیت: لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە پەیوەندی ئیداری نێوان حکومەتی ھەرێم و فەرمانگە کارگێڕییەکانی پارێزگای کەرکووک پچڕاوە، ئەمەش وایکردووە دەستمان واڵا نەبێت بۆ گەیاندنی دەستی ھاوکاریی لەم چەشنەی کە بەرێزتان ئاماژەتان پێ کردووە، لەم ڕووەشەوە ھیچ ھەماھەنگییەکمان لەگەڵ پارێزگار نییە.