ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌ی “ڕه‌زوانیه”‌ی به‌غدایان ئه‌نجامدا كوژران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ هەینی، 13ی تشرینی دووه‌م، قەیس خەڵەف، فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنەكانی بەغدا بڵاویكرده‌وه‌، “شەوی ڕابردوو لە ئۆپه‌راسیۆنێكدا بە هاوكاری بەشی هەواڵگری، دوای 10 كاتژمێر گەڕان و پشكنین، توانرا سه‌رجه‌م ئەندامانی ئەو گروپە تیرۆریستییە بكوژن كە هێرشیانكردبووە سەر ناوچەی ڕەزوانیە و 4 كەسیان كوشتبوو.”

ده‌شڵێت، بە دواداچوون بۆ هەموو ئەو گروپه‌ تیرۆریستییانە دەکەین، کە ئاسایشی گەلەکەمان و هێزە ئەمنییەکانمان بە ئامانج دەگرن، بەسزایان ده‌گه‌یه‌نین.”

8ی ئه‌م مانگه‌، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر هێزەکانی “سەحوە” و سوپای عێراق لە ناوچەی ڕەزوانیەی به‌غدا و بەهۆیەوە 4 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و 7 هاوڵاتی کوژران.

ھەواڵی زیاتر