كۆپته‌رێكی چاودێریكردنی ڕێككه‌وتنی ئاشتی میسر-ئیسرائیل كه‌وته‌ خواره‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

میدیاكانی میسر بڵاویانكرده‌وه‌‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 13ی تشرینی دووه‌م، له‌ دوورگه‌ی سینای میسر كۆپته‌رێكی هێزه‌كانی ئاشتی پارێز كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ 8 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ 6 سه‌ربازیان ئه‌مریكین.

ده‌شڵێن، “پێناچێت دەستێک هەبووبێت لە ڕووداوەکەدا و بە ئەگەری زۆر هۆکاری کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکە گرفتی تەکنیکی بووە.”

وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگه‌یاندووه‌، “لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی هێزە هاوبەشەکانی ئاشتی پارێز لە باشووری نیمچەدوورگەی سینای میسر، 8 سەرباز گیانیان لەدەستداوە، کە 6 سه‌ربازیان ئەمریکین.”

سەربازەکان سەر بە هێزەکانی نێودەوڵەتی ئاشتی پارێز بوون، ئەرکیان چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان میسر و ئیسرائیلە، کە لە ساڵی 1979 واژۆ کراوە.

ھەواڵی زیاتر