محەممەد حاجی مەحمود، سكرتێری پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەڵێت، لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا كەس نەیتوانیوە بێتە ڕێگەم و دەستگیرم بكات، سەبارەت بە هەوڵدان بۆ دەستگیركردنیشی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەڵێت: "ئەوان دەبووایە بیانوتبایە تەرمەكەی بێنن ڕادەستی بكەن نەك خۆی".
محەممەد حاجی مەحمود، سكرتێری پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان: پەیوەست بە كاراكردنەوەی پەرلەمان و ناكۆكییەكانی ناوخۆی كوردستان، دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنی لەسەر ڕادەستكردنەوەی بارەگای حیزبەكەی لە تەكیە و چەند پرسێكی دیكەی ناوچەكە.
دووپاتیشی دەكاتەوە، ئەو دادگایەی بڕیاری دەستگیركردنی داوە، دەبێت خۆیان دادگایی بكرێن، ئەمانە دادگای حیزبن و حیزب چی بوێت، ئەوە دەكەن.
محەممەد حاجی مەحموود لەو دیدارە دەڵێت: كاراكردنەوەی پەرلەمان ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانیی خەڵكی كوردستانە.
دووپاتیشی دەكاتەوە، كە دژی دوو ئیدارەیی و پارچەكردنی كوردستانە، كێشەكانی ئێستای هەرێمی كوردستانیش نە سیاسییە و نە ئیداری، بەڵكو شەخسییە.
كاری لەپێشینەی پەرلەمان دەركردنی دەستوورێكە بۆ هەرێمی كوردستان. لەبارەی عێراقیش دەڵێت، لە ڕاستیدا عێراق كێشەی لەگەڵ كورد هەیە، بەڵام كورد كێشەی لەگەڵ عێراق نییە، ئێمە دۆزێكمان هەیە و داوای دۆزە ڕەواكەمان دەكەین، تاكە ڕێگەی چارەسەری جیابوونەوەیە یان لانیكەم ڕاگەیاندنی كۆنفیدڕاڵییە.