کوردستان

پێدانی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر و دەورووبەری ئاسایی بووەتەوە

11-11-2026
پێدانی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر و دەورووبەری ئاسایی بووەتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px


وێستگەکانی پاڵاوتن و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هەولێر بەکارخرانەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆش ئاماژە بەوەدەدات، بۆڕییەکانی گەڕەکی هەولێری نوێش چاککراونەتەوە و ئێستا پێدانی ئاو بەسەرجەم ناوچەکان ئاساییە.

بەهۆی بارانی بەخووڕی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاستی ئاوی ڕووبارەکان لێڵ ببوو، بەمەش پرۆسەی پاڵاوتنی ئاو لە پڕۆژەکانی (ئیفراز 1،2،3) لەگەڵ پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و پرۆژەی ئاوی قەندیل بۆ ماوەی دوو ڕۆژ وەستان.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەوە چەند بۆڕییەک لە گەڕەکی هەولێری نوێ شکابوون، ئەوانیش دوێنێ سێشەممە چاککراوەنەتەوە و ئێستا لەهەموو بەشەکانی شاری هەولێر پێدانی ئاوی خواردنەوە ئاسایی بووەتەوە.

دەشڵێت: هەر گەڕەکێک کێشەی ئاویان هەبێت، پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.