کوردستان

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: هەفتەی داهاتوو نەوت دابەش دەکرێت

10-11-2026
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: هەفتەی داهاتوو نەوت دابەش دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە ماوەی چوار بۆ پێنج رۆژی داهاتوودا لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، چاوەڕوانی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانن بۆ دیاریکردنی ئەو کۆمپانیایانەی نەوتەکە لە بەغداوە دەگوازنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

زیاتر دەڵێت، دوای ئەوەی نووسراوەکەیان پێ دەگات، راستەوخۆ رەوانەی بەغدای دەکەن. "ئەمڕۆ پارە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیی عێراق و تەنیا ناردنی نەوتەکە دەمێنێت."

لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژی داهاتوودا نەوتەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەگواسرێتەوە و دوای گەیشتنیشی، لە ماوەی یەک بۆ دوو رۆژدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لەم قۆناخەدا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەش دەکرێت و نرخی هەر لیترێک 250 دینار دەبێت، لەگەڵ ئەژمارکردنی تێچووی گواستنەوەکەی.