جیهان

فەرەنسا لەگەڵ 10 وڵاتی دیکە سیستمی ڕێگریی ئەتۆمی پێکدەهێنێت

26-10-2026
فەرەنسا لەگەڵ 10 وڵاتی دیکە سیستمی ڕێگریی ئەتۆمی پێکدەهێنێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ڕووسیا و دروستکردنی سیستمێک بۆ ڕێگریی ئەتۆمی، فەرەنسا هاوکارییەکانی لەگەڵ 10 وڵاتی ئەوروپی بەهێز دەکات.

 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پلانێکی داناوە بەناوی "ڕێگریی پێشوەختە"، کە خۆی دەبینێتەوە لە جێگیرکردنی فڕۆکەی جەنگیی، دامەزراندنی ژێرخانی پەیوەندی و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان. ئامانجی سەرەکیش دروستکردنی ئاڵۆزی و گومانی ستراتیژییە بۆ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، لە ئەگەری هەر نیازمەندییەک بۆ کردەوەی سەربازی دژی وڵاتانی ئەوروپا.

تاوەکو ئێستا 10 وڵاتی ئەوروپی لەوانە بەریتانیا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، فینلاندا، نەرویج، یۆنان، بەلجیکا، هۆڵەندا، دانیمارک و سوید پەیوەستبوونی خۆیان بەم دەستپێشخەرییە ڕاگەیاندووە، بەڵام ئیتاڵیا ڕەتی کردووەتەوە بێتە نێو ئەم بازنەیەوە. کاربەدەستانی فەرەنسا جەخت دەکەنەوە بەهۆی هاوبەشیی جوگرافی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، سیستەمی بەرگریی فەرەنسا باوەڕپێکراوترە بۆ پاراستنی کیشوەرەکە بەراورد بە ئەمریکا.

لەلایەکی دیکەوە، پسپۆڕانی سەربازی ئاماژە بەوە دەکەن مووشەکە کروزەکانی فەرەنسا توانای تێکشکاندنی بەرگرییە ئاسمانییەکانی ڕووسیایان هەیە و دەتوانن بگەنە شارە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە، ئەمەش ئاستێکی نوێ لە ڕێگریی ئەتۆمی بۆ ئەوروپا فەراهەم دەکات.