کوردستان

نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر دابەزێت

14-11-2026
نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر دابەزێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ماوەیەکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان جێگیرە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونێک، پێشبینی دەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا نرخی بەنزی هەرزان بێت.

 لە هەولێر لیترێک بەنزینی نۆرماڵی باش بە هەزار و 250 دینارە، موحەسەن بە هەزار و 950 دینار و سوپەریش بە دوو هەزار و 200 دینارە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر دابەزێت.

لە بۆرسەی سووتەمەنیی هەولێر وتیان: کاتێک وەرزی سەرما دێت خواست لەسەر بەنزینی موحەسەن و سوپەر کەم دەبێتەوە، بۆیە نرخەکەی دادەبەزێت، ئێستاش بۆیە دانەبەزیوە، بازرگانان و بەنزینخانەکان بە گران بەنزینیان لەسەرە، دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوو ئەم بەنزینە هەمووی ساغ دەکەنەوە ئینجا نرخ دادەبەزێت سەرچاوەکەی بورسەی هەولیر، پێشبینی کرد، هەر لیترێک بەنزین 200 بۆ 250 دینار دابەزێت، واتا بەنزینی موحەسەن لیتری دێتە هەزار و 700 دینار، سووپەریش دەبێتە دوو هەزار دینار.