پرۆسەی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەولێر لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە دەستپێدەکات، جێگری پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: زیاتر لە 18 ملیۆن لیترە.
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر: ڕێکارەکانی گواستنەوەی نەوتی سپی لە پاڵاوگەی بێجییەوە بۆ کۆگاکانی هەولێر تەواو بوون، وەک هەنگاوی سەرەتاش 18 ملیۆن و 740 لیتر نەوتی سپی بۆ پاڵاوگەکانی هەولێر دەگوازرێتەوە.
جێگری پارێزگاری هەولێر دەشڵێت: ئێستا ڕەزامەندیی بازگەکان و پێدانی ڕسوومات ماونەتەوە، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 18-11-2026 نەوتەکە بگاتە هەولێر و ڕاستەوخۆش دەست بە دابەشکردنی بکرێت.