کوردستان

لە ئۆپراسیۆنێکدا 22 چەکدار و ئەمیرێکی باڵای داعش دەستگیرکران

13-09-2026
لە ئۆپراسیۆنێکدا 22 چەکدار و ئەمیرێکی باڵای داعش دەستگیرکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشدا، کاتژمێر 23:20 خولەی شەوی شەممە بەسەر یەکشەممەی 12/9/2026 تواندرا ئەمیرێکی داعش دەستگیر بکرێت.

لە ئۆپراسیۆنەکاندا، دوو مەفرەزەی چەکداری داعش لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی نهێنی ئەو گرووپە دەستگیرکران. ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتووەتە 22 کەس، کە سەرجەمیان کوردن.

ئپڕاسیۆنەکە بە فەرمانی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، بەڕێوەچوو.

هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری چەکی قورس، مامناوەند و بچووکدا گرت. هەروەها ژمارەیەک بۆمبی دەستی، دووربینی سەربازی و تەقەمەنی لە دەستگیرکراوەکان دۆزرایەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گرووپە بەنیازبوون لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا چەند کردەیەکی تیرۆریستی بکەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم جەختدەکاتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا، سەرجەم دانپێدانان و بەڵگەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات.