Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13752 بابەت
هەواڵ
12-01-2021

پۆلیسێکی هاتوچۆ 4000 دۆلار بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە

پۆلیسێکی هاتوچۆی سلێمانی، دوای ئەوەی بڕی 4000دۆلار دەدۆزێتەوە، دەستبەجێ دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەیی و دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە رێزی لێ دەگیرێ. راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیلەپای دەستپاکی و ئەمانەت پارێزی لە بەڕێوەبەرایەتیمان سوپاس و پیزانین ئاراستەی ڕێپێدراوی هاتووچۆ ( شاخەوان حەمە ڕەشید) کرا دوای ئەوەی بڕی ٤٠٠٠ دۆلاری لەناو بەڕێوەبەرایەتی دۆزیەوە و دوای گەڕان بە دوای خاوەنەکەیدا بڕە پارەکەی بۆ گەڕاندەوە. هیوادارین نموونەی زۆربێت.

هەواڵ
11-01-2021

هۆڵی ڕۆشنبیری کەرکووک بە یەکێتی داخرا

دوای ئەوەی یادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی تێدا کرایەوە، هۆڵی ڕۆشنبیری کوردی لە کەرکووک داخرا.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، دوای ئەوەی لە هۆڵەکەدا ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل لەژێر پێی خەڵکدا داخرا، ئەمریکیەکان بەوە نیگەران بوون و لاهوور جەنگیان لەو رەفتارە ئاگادارکردووەتەوە و ئەویش هۆڵەکەی داخستووە.هۆڵەکە پێش شەڕی داعش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکرا، بەڵام دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر هۆڵەکە لەلایەن یەکێتییەوە بەڕێوە براوە.هەر بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، جگە لە ئەمریکییەکان بەشێک لە حیزبەکان و نەتەوە سوننە مەزهەبەکانی کەرکوکیش ناڕەزایەتیان لە بەرامبەر بێڕێزیکردن بە ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل دەربڕیوە و پەیامیان بە یەکێتی داوە.

هەواڵ
11-01-2021

تۆمەتباری کوژراو بریندارەکانی ئەمشەوی چەمچەماڵ دەستگیرکرا

پاش ئەوەی ئەمشەو(۱۱_ ١٢٠٢١)لەگەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای چەمچەماڵ شەڕ دروست دەبێت لەنێوان دوو کەس دا ، بەهۆکاری کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتی تۆمەتبار (ٲ ، ک ، ع ) تەقە لەکەسێک دەکات بەناوی (ک ، خ ، ن ) گیان لەدەستدەدات و دوو کەسی تریش بریندار دەکات و هەڵدێت دەستبەجێ هێزەکانمان دەگەنە شوێنی ڕوداوەکەو کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی تۆمەتبارەکەوە سەرەنجام لەناحیەی شۆڕش لە( قادر کەرەمیەکان )لەماوەی کەمتر لە کاژێرێکدا دەستگیردەکرێت لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە چەمچەماڵ بەپێی ماددەی( ٤٠٦) بڕگەی یەک ز ڕاگیرەوەو ڕێکاری یاسیی گیراوەتەبەرچەک و ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە دەستی بەسەردا گیراوەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی

هەواڵ
11-01-2021

سەرکردایەتییەکی یەکێتی: دروستکردنی هەرێمی سلێمانی خۆشگوزەرانی ناهێڵێت

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، جیاکردنەوەی سلێمانی بۆ هەرێم، ئەو سنوورە پێشناخات و لە رووی دیموکراسی و خۆشگوزەرانیشەوە بۆ دواوە دەگەڕێتەوە.ئارێز عەبدوڵا لە فەیسبووک نووسیویەتی" ئایا سیستەمی سیاسی لە کوردستان بە گشتی و لە هەرێمی سلێمانیش بە تایبەتی پێش دەکەوێ؟ ئٔایا ئازادی دەربڕین و راگەیاندن و دیموکراسی گەشە دەکەن؟ ئەگەر بە یەک وشە وەڵام بدەمەوە، دەڵێم: نەخێر. بە پێچەوانەشەوە". دەقی وتارەکەی ئارێز عەبدوڵابەڕاست هەرێمێکی دی؟دوای قوربانییەکی زۆر و مێژووییەکی پڕ لە خەبات و چەرمەسەری تا توانیمان قەوارەی هەرێمی کوردستان وەدەست بێنین، بەڵام ئێستا گوێم لە هەندێ دەنگ دەبێ، کە باسی جیاکردنەوەی سلێمانی یاخود دروستکردنی هەرێمێکی دی دەکەن. دەزانم دروستبونی ئەو دەنگانە لە خۆڕا نییە، بەڵام ئایا بەڕاستی جیاکردنەوەی سلێمانی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بە تایبەتییە؟لە رابردودا ئێمە تامی دوو ئیدارەییمان تاقی کردۆتەوە و دەستکەوتەکانی یەک ئیدارەییشمان بینیون، ئایا دەکرێ لەبەر کەموکورتیەکانی دەسەڵات و گەندەڵی ئێمە ئەو دەسکەوتانەی تێکەڵکردنەوەی هەردوو ئیدارەکە نادیدە بگرین؟کاتێک بیر لە بابەتی جیاکردنەوەی سلێمانی دەکەمەوە چەندین پرسیار بە مێشکمدا گوزەر دەکەن: ئایا دروستکردنی هەرێمێکی تر دەرمانە بۆ چاردەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی لە ساییەی سیستمێکی سەقەت رووبەڕووی گەلی کوردستان بونەتەوە؟ئایا ئەگەر سلێمانی بوو بە هەرێم، راستەوخۆ گەندەڵی و نادەدپەروەری لەو هەرێمە کۆتایی پێ دێ؟ئایا لە ساییەی بە هەرێم بوونی سلێمانی خەڵکی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە راستەوخۆ دەچنە ناوقۆناغێکی پڕ لە بەختەوەری و خۆشگوزەرانی؟ئایا سیستەمی سیاسی لە کوردستان بە گشتی و لە هەرێمی سلێمانیش بە تایبەتی پێش دەکەوێ؟ئایا ئازادی دەربڕین و راگەیاندن و دیموکراسی گەشە دەکەن؟ئەگەر بە یەک وشە وەڵام بدەمەوە، دەڵێم: نەخێر. بە پێچەوانەشەوە:گەندەڵی لە هەردوو هەرێمەکە زیاتر تەشەنە دەکا.سیستەمی حوکمڕانی هەردوو هەرێمەکە خراپتر دەبن.لە جیاتی هەنگانان بەرەو پێشخستنی سیستمی سیاسی و گەشەپێدانی دیموکراسی لە هەردوو هەرێمەکە دیکاتۆریەت دروست دەبێ.جگە لەوانەش کۆمەڵێ ئەگەری تر هەیە دەبێ لەبرچاو بگیرێن:شێوازی پەیوەندیی لە نێوان هەردوو هەرێمەکە!ناکۆکی و ململانێ لە نێوان هەردوو هەرێمەکە!بێ هێز بوونی پێگەی گەلی کورستان بە قەوارەکەیەوە!بێ ئومێدبوون لە جێبەجێکردنی ماددەی (١٤٠) و گێڕانەوەی کەرکوک و ناوچەکانی دی!نەمانی سەرنجی دەرەوە لەسەر هەرێمی کوردستان و کەم بوونەوەی هاوپەیمان و دۆستەکانمان!بەڕاستی سەیرە، لە کاتێکدا ئێمە دەرفەتێکمان لە پێشە بۆ ئەوەی بە خەباتی سیاسی و مەدەنی سیستمە حوکمڕانیەکەمان ڕاستەڕێ بکەینەوە و هەرێمەکەمان لەسەر ئاستی ناوەخۆ و دەرەوە بەهێز بکەین و … لەبەر پشو کورتی بێین پڕۆژەی کاردانەوە پێشکەش بکەین و لەسەر سینیەکی زێڕین گەرەنتی دەیان ساڵێ تری دەسەڵات پێشکەش بەوانە بکرێ، کە ڕۆژی هەرێمی کوردستانیان بەم رۆژە گەیاندوە و ئامادەش نین ریفۆڕمێکی ریشەیی و بنەڕەتی بکەن!ئەی ئەوانەی دەتانەوێ سلێمانی جیابکەنەوە، ئەرێ ئێوە رەحمێکیش بە خەڵکی هەولێر و دەهۆک ناکەن؟ئارێز عەبدوڵلا

هەواڵ
11-01-2021

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ساڵانە حەوت ملیار دینار بۆ حکومەت دەگەڕ...

لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرفتی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە شاری هەولێر و دەوروبەری چارەسەر دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی پرۆسەی تەندەرینگ و بانگەواز بۆ (10) پرۆژەی كۆكردنەوەی خاشاك و گواستنەوە و خاوێنكردنەوە لە پارێزگای هەولێر ئەنجام درا و لە ئەنجامدا گرێبەست لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ناوخۆ كرا، بەپێی گرێبەستە نوێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە، ساڵانە بڕی نزیكەی 7 ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێتەوە و كوالێتی پرۆسەی خاوێنكردنەوەش بەرز كراوەتەوە و چەند زۆنێكیش زیاد كراون، ئەمەش دەستکەوتێکی تری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە. پرۆسەكەی تەندەرینگ لە هەولێر هیچ قۆرخكارییەكی تێدا نەكراوە و بەپێى یاسا و ڕێنماییەکانى گرێبەستە گشتییەکانى ساڵى (٢٠١٦) بە بەشداری 21 كۆمپانیای خۆماڵی ئەنجام دراوە، بەهۆی ئەوەی گرێبەستە كۆنەكانی خاوێنكردنەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری ماوەكەیان لە 31/12/2020 تەواو دەبوو، بۆیە لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و چارەسەرکرنی گرفتی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك، گرێبەستەکان گۆڕدران، لەمەودوا بە پارەیەکی کەمتر و کوالێتی بەرزتر خۆڵ و خاشاکی هەولێر کۆدەکرێتەوە. شەش پرۆژە لە گرێبەستە نوێکانی خاوێنكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرن و هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەكانی ناو شار دەگرێتەوە. چوار گرێبەستەكەی دیكەشیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێرن و بەسەر زۆنەكانی: بنەسڵاوە، کەسنەزان، دارەتوو، عەنكاوە، بەحرکە، شاوێس، پیرزین، سێبەردان، کانی قڕژاڵە، شەقڵاوە، هەریر، باسرمە، بالیسان ،کۆڕێ، هیران، دابەشكراون. لە گرێبەستە نوێكاندا، جگە لە گەڕانەوەی نزیکەی حەوت ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت، لە رووی هونەریشەوە، چەندان زۆنی خاوێنكردنەوە زیادكراون و سیستەمى (GPS)یش بۆ چاودێرىکردنى ڕێڕەوى کارکردنى ئامێرەکان دادەنرێت و كوالێتی پرۆسەكەش بە گشتی گۆڕانكاری بەسەردا دێت. وەك بەرزكردنەوەی مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكانی خزمەتگوزاریی بۆ مۆدێلی 2018 و كۆنتڕۆڵكردنی دیاردەی فڕێدانى پاشماوەى بیناسازى و چاودێریکردنى ئەم جۆرە خاشاکە. لەگەڵ دانان و دامەزراندنى وێستگەى ناوەندى بۆ کۆکردنەوەى خاشاک و گواستنەوەیان بۆ زبڵخانە. هەروەها لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێریش ژمارەی پرۆژەكان لە 6 گرێبەستەوە بۆ ٨ هەشت پڕۆژە و 132 ئامێری خزمەتگوزاریش زیادكراون، واتە لە گرێبەستە نوێکاندان بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە سێکتەری خاوێنکردنەوە، ژمارەى ئامێرەكان بۆ 614 ئامێر بەرز كراونەتەوە، وێڕای ئەمانە خاوێنکردنەوەى شەقامەکانى ١٢٠مەتری و ١٥٠مەتری، پرۆژه‌كانی نیشتەجێبوونی وه‌به‌رهێنان زیادکراون كه‌ ده‌یان هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و بازرگانی ده‌گرێته ‌خۆی و به‌شێكی فراوانی شاری هه‌ولێر پێك ده‌هێنن.پرۆسەی کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاک پرۆسەیەکی ڕۆژانە و قورسە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێگەی پێداچوونەوە بە گرێبەستە کۆنەکان، چاکسازی لەو پرۆسەدا دەکات بە گەڕاندنەوەی پارە بۆ خەزێنەی حکوومەت و لە بەرانبەریشدا زۆنەکانی خاوێنکردنەوە زیاد دەکات و کوالێتی بەڕێوەچوونی کاری کۆکردنەوەی خاشاک بەرز دەکاتەوە. ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

هەواڵ
11-01-2021

عەدنان ئۆکتار 1075 ساڵ زیندانی کرا

ئەو پیاوە تورکەی کە خۆی وەکو بانگخوازی ئیسلامی ناساندبوو بە بڕیاری دادگا 1075ساڵ و 3 مانگ زیندانی دەکرێ.عەدنان ئۆکتار لە 11ی تەمووزی 2018 دەستگیرکرا، ئەو وەکو بانگخواز خۆی ناساندبوو، بەڵام بەردەوام ئافرەتی نیمچە ڕووتی لەگەڵدا بوو و هەروەها خواردنەوە کحولییەکانیشی دەخواردەوە."دامەزراندنی رێکخراوی نایاسایی، سیخوڕیکردنی سیاسی و سەربازی، بەکارهێنانی بیروباوەڕ بۆ بەرژەوەندیی خودی و بانگەشەی تاوانکاری دژ بە منداڵان" گرنگترین ئەو تۆمەتانەبوون کە درابوونە پاڵی.جگە لە عەدنان، 13 هاوڕێی تریشی بە حوکمی جیاجیا سزادراون.

هەواڵ
11-01-2021

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆ

ئەمرۆ دووشەممە 11/1/2021، هەردوو بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان . لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە ودابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە، دەست پێ بکات. وەزارەتی ناوخۆیحکومەتی هەرێمی کوردستانهەولێر11/1/2021

هەواڵ
11-01-2021

شاندێکی پارتی لە بەغدایە و سبەینێش یەکێتی دەچێت

شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ حیزب و لایەنە عێراقییەکان کۆدەبێتەوە.بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، شاندەکەی پارتی ماوەی دوو ڕۆژە چووەتە بەغدا و لەگەڵ حیزب و لایەنە عێراقییەکان کۆدەبێتەوە. سەرۆکایەتیکردنی شاندەکەش بە ڕۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی سپێردراوە.هەر بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، سبەی سێشەمە شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ حیزب و لایەنە عێراقییەکان کۆدەبێتەوە.ئەجێندای کۆبوونەوەکانیش هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و پرسی بودجە دەبێت.

هەواڵ
07-01-2021

حکومەت هێزێکی پێشمەرگەی بۆ رێگریکردن لە سەرپێچی پێکهێنا

ئەنجومەنی وەزیران هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن بۆ ڕێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێکارەکان لە دەروازەکان بە بێ جیاوازی. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/1/7 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، کۆبوونەوەی هەفتانەی سازدا.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، پیرۆزبایی لە کەمال ئەتروشی وەزیری نوێی سامانە سروشتییەکان کرد بە بۆنەی متمانە وەرگرتنی لە پەرلەمانی کوردستان و دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە ، بریتی بوو لە خستنەڕووی، هێڵە گشتییەکانی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی2021 و پێشبینی و پێشنیارەکانی وەزارەتەکان، سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و سنووردارکردنی کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 .ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ڕاپۆرتێکی دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.دواتر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، ڕاپۆرتی وەزارەتەکەی پێشکەش کرد دەربارەب بودجەی وەبەرھێنان بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، لە چوارچێوەی پڕۆژە بودجەی ھەرێم بۆ ساڵی 2021. دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران خشتەیەکی زەمەنی پەسەندکرد بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، بۆ ئەم مەبەستەش ھەفتەی داھاتوو، ئەنجومەنی باڵای ئابووری کۆدەبێتەوە بۆ پەسەندکردنی ڕەشنووسی یەکەمی بودجە.ھەر لە چوارچێوەی گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکخستنەوەی داھات لەپڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێم، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم، هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕیکخستنەوە و زیادکردنی داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان .لەم چوارچێوەیەدا ، بە ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە کە هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن، بۆ ڕێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو ھێزە ھاوبەشە ، دەسەڵاتی قانونی پێویستی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا وڕێکارەکان لە دەروازەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و كاری ناقانونی لە سەرجەم دەروازەکان بە بێ جیاوازی. سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە پێشتر دراون بۆ ڕێکخستنەوەی گرێبەستی خزمەتگوزاریی دەروازە سنووریەکان، بە ڕەچاوکردنی داھات و بەرژەوەندی گشتی.

هەواڵ
07-01-2021

ڕاگەیەنراوێک لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بڕیاریانداوە بڕە پارەیەک بە شێوەی مانگانە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ ببڕنەوە. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕایگەیاند "لە کۆبوونەوەی ١ ی ١٢ ی ٢٠٢٠ ی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتی بەرێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەندە و بەرێز وەزیری دارایی راسپێردراین کە لە پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرین". وتیشی "پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی ، بە سوپاسەوە لەلایەن جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرێز مەسرور بارزانی، پێشنیاری هەردوو وەزارەت پەسەندکرا". ئاماژەی بەوەشکرد"بریاردرا بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ برە پارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت". بەگوێرەی راگەیەنراوەکە خەرجکردنی بڕە پارەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: ١- هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری (٣٠٠٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار. ٢- هەڵگری بروانامەی دبلۆم (٢٥٠٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار دینار.

هەواڵ
07-01-2021

ترەمپ دانی بە شکستی خۆیدا نا

دۆناڵد ترەمپ، 45ەمین سەرۆکی ئەمریکا، دانی بە شکستی خۆی لە بەرامبەر جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکادا نا.ترەمپ ڕایگەیاند، سەرەڕای تێبینی زۆر و رەخنەمان لە ئەنجامی هەڵبژاردن، بەڵام ئامادەم 20ی ئەم مانگە سەرۆکایەتی رادەستی بایدن بکەم.کەمێک پێش ئێستا کۆنگرێسی ئەمریکا سەرکەوتنی جۆ بایدنی وەکو سەرۆکی نوێی وڵات بە کۆی 306 دەنگ ڕاگەیاند.

هەواڵ
07-01-2021

بایدن بووە 46ـەمین سەرۆکی ئەمریکا

کۆنگرێسی ئەمریکا سەرکەوتنی جۆ بایدنی وەکو سەرۆکی نوێی وڵات ڕاگەیاند.کۆنگرێس بە کۆی 306 دەنگ، دەرچوونی بایدنی پەسەندکرد.

1 2 ... 895 896 897 ... 1145 1146