کوردستان

پۆلیسێکی هاتوچۆ 4000 دۆلار بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە

12-01-2021
پۆلیسێکی هاتوچۆ 4000 دۆلار بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسێکی هاتوچۆی سلێمانی، دوای ئەوەی بڕی 4000دۆلار دەدۆزێتەوە، دەستبەجێ دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەیی و دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە رێزی لێ دەگیرێ.

راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
لەپای دەستپاکی و ئەمانەت پارێزی لە بەڕێوەبەرایەتیمان سوپاس و پیزانین ئاراستەی ڕێپێدراوی هاتووچۆ ( شاخەوان حەمە ڕەشید) کرا دوای ئەوەی بڕی ٤٠٠٠ دۆلاری لەناو بەڕێوەبەرایەتی دۆزیەوە و دوای گەڕان بە دوای خاوەنەکەیدا بڕە پارەکەی بۆ گەڕاندەوە. هیوادارین نموونەی زۆربێت.