کوردستان

شاندێکی پارتی لە بەغدایە و سبەینێش یەکێتی دەچێت

11-01-2021
شاندێکی پارتی لە بەغدایە و سبەینێش یەکێتی دەچێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ حیزب و لایەنە عێراقییەکان کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، شاندەکەی پارتی ماوەی دوو ڕۆژە چووەتە بەغدا و لەگەڵ حیزب و لایەنە عێراقییەکان کۆدەبێتەوە. سەرۆکایەتیکردنی شاندەکەش بە ڕۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی سپێردراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، سبەی سێشەمە شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ حیزب و لایەنە عێراقییەکان کۆدەبێتەوە.
ئەجێندای کۆبوونەوەکانیش هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و پرسی بودجە دەبێت.