کوردستان

ڕاگەیەنراوێک لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە

07-01-2021
ڕاگەیەنراوێک لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بڕیاریانداوە بڕە پارەیەک بە شێوەی مانگانە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ ببڕنەوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕایگەیاند "لە کۆبوونەوەی ١ ی ١٢ ی ٢٠٢٠ ی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتی بەرێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەندە و بەرێز وەزیری دارایی راسپێردراین کە لە پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرین".

وتیشی "پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی ، بە سوپاسەوە لەلایەن جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرێز مەسرور بارزانی، پێشنیاری هەردوو وەزارەت پەسەندکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد"بریاردرا بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ برە پارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت".

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە خەرجکردنی بڕە پارەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

١- هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری (٣٠٠٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.

٢- هەڵگری بروانامەی دبلۆم (٢٥٠٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار دینار.