بەپێی زانیارییەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ڕابردوو (كانوونی یەكەم) ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی گەیشتووەتە 491 هەزار بەرمیل كە بەراورد بە تشرینی دووەم ئاستی زیادبوونی 6% بووە. تێكرای بەهای نەوت لە مانگی ڕابردوو 48 دۆلار بووە، لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان بە نزیكەی 8دۆلار كەمتر نەوتەكەی دەفرۆشێت، واتە هەرێمی كوردستان بە رۆژانەی 491 هەزار بەرمیل نەوت لەمانگی ڕابردوو 14ملیۆن و 730 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە كە دەكاتە 589ملیۆن و 200 هەزار دۆلار. بەهای نەوت ئەمرۆ چوارشەممە 57دۆلاری تۆماركردووە، ئەگەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەهەمان شێوەی مانگی ڕابردوو وەربگرین و نەوتی كوردستان بەكەمتر لە 8دۆلار لە بازاری جیهانی ئەژمار بكەین كوردستان لە ئێستادا داهاتی نەوتەكەی رۆژانە دەگاتە 24ملیۆن و 59هەزار دۆلار و مانگانە 721ملیۆن و 770 هەزار دۆلار. بیلال سەعید، سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی پارتی سەردانی حزبی شوعی کوردستان دەکات. کەیفی هادی، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/13، کاتژمێر 3:00ی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی پارتی سەردانی حزبی شیوعی دەکات و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی حزبەکە کۆدەبێتەوە.
ئهمڕۆ چوارشەممە 2021/1/13، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، زێڕ له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بهم شێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 321 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 378 ههزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 429 ھەزار دینارە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی کوردستان بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوكردووەتەوە. بەگوێرەی پێشبینییەكان ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/13، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە شەودا دەبێتە هەوری تەواو. بە گوێرەی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنجشەممە 2021/1/14، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە بەیانییەوە لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە نیوەڕۆدا لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین دەستپێدەکات. هەروەها لە شەودا، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاری دورخستنەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستەکەی پەسەندکرد، بەپێی ئەو بڕیارەش مایک پێنسی جێگری دەتوانێت ترەمپ لە سەرۆکایەتی ئەمریکا دوربخاتەوە و خۆی ئەرکەکانی رابپەڕێنێت. ئهندامانی ئهنجومهنی نوێنهرانی ئهمریكا ئهمڕۆ چوارشەممە بهكۆی 223 دهنگ بهرامبهر 205 دهنگ بڕیاری دورخستنەوەی دۆناڵد ترهمپ، لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا پهسهندكرد. دوای ئەوەی ژمارەیەک لایەنگری ترەمپ ھەڵیانکوتایە سەر کۆنگرێس، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوای کرد دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و وتی "ئەگەر مایک پێنس [جێگری سەرۆکی ئەمریکا] ماددەی 25ی دەستوور چالاک نەکات، ئەوکاتە هەوڵدەدەین لەڕێگەی کۆنگرێسەوە ترەمپ لە پۆستەکەی دووربخەینەوە".
ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه (13) كانوونی دووەمی 2021، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ تاووتوێكردنی مژارەكانی خوارەوە کۆدەبێتەوە:• دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.• پرسی رێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكانی لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن.• راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا. فەرمانگەی میدیا و زانیاری2021/1/13
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/12 ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە . لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دیاریکردنی هێڵە گشتییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 ی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی پرۆسە چاکسازی کرا. هەریەک لە وەزیرانی دارایی و ئابووری ئاوات شێخ جەناب و پلاندان دارا ڕەشید ڕاپۆرتێکیان دەربارەی دۆخی ئێستای دارایی و ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 خستەڕوو. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا ، کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ لە پێناو ڕێکخستنەوەی داهاتەکان و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان و ڕێکخستنەوەی میلاک و دەرھێنانی ناوی ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی ناڕەوا سوودمەندبوون لە بودجە گشتی، بۆ ئەوەی ماف و شایستەی دارایی مووچەخۆری شایستە دەستەبەر بکرێت، سەرەڕای کارکردن بۆ کەمکردنەوەی ڕووتین لە ڕاییکردنی مامەڵە داراییەکان. جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 ، هەموو ئەگەرەکان لە بەرچاو بگیرێت و بودجەیەکی واقیعی و شەفاف بێت و پشت بە ژمارە و داتا و داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجی ڕاستەقینە و کورتھێنان و دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان ببەستێت کە لە دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران، دەخرێتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان و ئەم بودجەیە دەبێتە هۆی برەودانی زیاتر بە شەفافیەت لە دارایی گشتی ھەرێم . سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە ، بۆیە دەبێ دەسەڵاتی فیدراڵیش ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی پڕۆژە بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2021 دابین بکات . لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون عەبدولحەکیم خسرۆ ، ڕاپۆرتێکی دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئابووری خستەڕوو . بڕیارە دەرئەنجامی کۆبونەوەکە سەبارەت بە ھێڵە گشتیەکانی ڕەشنووسی بودجەی ھەرێم، سبەی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەڕوو. سەرۆکی حکومەت: حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ لە پێناو ڕێکخستنەوەی داهاتەکان و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان. - هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە ، بۆیە دەبێ - دەسەڵاتی فیدراڵیش ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی پڕۆژە بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2021 دابین بکات .
ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئاشتی و بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ ئهفسهرێكی پله باڵای وهزارهتی پێشمهرگه وەکو باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئاشتی دیاریکرد لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021.عهمید ساڵح مەولود گەردی، كه ئەفسەری هەماهەنگیە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ناوبراو لهكاتێكدا بههۆی ههڵوێستی خهباتگێڕییهوه خانهوادهكهیان لهلایهن رژێمی بهعسهوه زیندانی كرابوون بۆیه لە ساڵی 1962 لە گرتوخانەی قشڵەی هەولێر لە دایک بووە، ساڵانێكه له ریزهكانی پێشمهرگه خزمهت به گهل و نیشتیمانهكهی دهكات.عهمید ساڵح ، پاش ئهوهی بەشداری لە کۆنگرەی ئاشتی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2020 دهكات و دوای پێشکەشکردنی بابەتێک دەربارەی کۆمەڵکوژی رەگەزی و ئاینی لهو كۆنگرهیهدا، دهبێته جێگەی سەرنجی ئەندامانی سەرپەرشتیاری کۆنگرەكهو دواتر وەک باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئاشتی لە سەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021 دیاریکرا. ئهوهش دهسكهوتێكی مهعنهوی و یاساییه بۆ پێشمهرگهی كوردستان و كهسایهتی ئهم ئهفسهرهی وهزارهتی پێشمهرگه.
بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکان، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیکە سواڵکەریان دەستگیر كرد.سواڵکەرەکان پێکهاتبوون لە پیاو و ئافرەت و منداڵ، كە داوای ھاوکاریان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیانهێمای بەوەشکردووە، گشت دەرۆزەكەرەكان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.
وهزارهتی تهندروستیی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تووشبوو و چاكبووانی كۆرۆنای بڵاو كردهوه و ئاشكرای كرد له 24 كاتژمێردا هیچ كهسێك به هۆی پهتاكهوه گیانی له دهست نهداوه. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٢١) ١. پشکنین: (٢٦٧٦ پشکنینی نوێ)• (١١٠٩) هەولێر• (٥٦٠) سلێمانی• (٩٨٥) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٢٢) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٨٨ تووشبووی نوێ)• (١٤) هەولێر• (٥٢) سلێمانی• (٢١) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٩٨٣ چاکبوون)• (٣٥١) هەولێر• (١٨٧) سلێمانی• (٣٦٩) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٣٥) گەرمیان• (٤١) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٠ مردن)• (٠) هەولێر• (٠) سلێمانی• (٠) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٩٨٢٤٧٠ (٣٤١٥٣٣ هەولێر، ٢٠٩٦٨٨ سلێمانی، ٤٢٣٨٩١ دهۆك، ٧٣٥٨ هەڵەبجە)تووشبوون ١٠٤٦١٦ (٣٦٤٩٦ هەولێر، ٣٠٢٢٩ سلێمانی، ٣٤٧٩٢ دهۆك، ٣٠٩٩ هەڵەبجە)چاکبوون ٨١٩٢٣ (٢٩٢٧٠ هەولێر، ٢٣٤٨٣ سلێمانی، ٢٦٢١٥ دهۆك، ٢٩٥٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٩٢٦٧ (٦٣٠٩ هەولێر، ٥٠٧٥ سلێمانی، ٧٨٨٢ دهۆك، ١ هەڵەبجە)مردن ٣٤٢٦ (٩١٧ هەولێر، ١٦٧١ سلێمانی، ٦٩٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بڕیارە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆببنەوە.بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی حیزبەکان دەکات و ئەمڕۆ سێشەمە لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو کۆدەبێتەوە.بڕیارە لەم هەفتەیەشدا لەگەڵ یەکێتی کۆببێتەوە و تاوتوێی دۆخی کوردستان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکان بکەن.
عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد، کە لەلایەن دادگاوە داوای هەڵگرتنی پارێزبەندییان دەڵێن، بەبێ هەڵگرتنی پارێزبەندی ئامادەن بچنە دادگا.ئەو دوو پەرلەمانتارە لە نووسراوێکدا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان نووسیویانە" دادگا داوای رەزامەندی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی، ئەمەش لە دەسەڵاتی بەڕێز سەرۆکی پەرلەماندایە و دانیشتنی پەرلەمانی پێویست نیە، ئێمە ئامادەین بچینە دادگا، بۆیە داواکارین لە بەڕێزتان لە زووترین کاتدا پارێزبەندیمان لەسەر هەڵبگرن".