جیهان

ترەمپ دانی بە شکستی خۆیدا نا

07-01-2021
ترەمپ دانی بە شکستی خۆیدا نا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دۆناڵد ترەمپ، 45ەمین سەرۆکی ئەمریکا، دانی بە شکستی خۆی لە بەرامبەر جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکادا نا.
ترەمپ ڕایگەیاند، سەرەڕای تێبینی زۆر و رەخنەمان لە ئەنجامی هەڵبژاردن، بەڵام ئامادەم 20ی ئەم مانگە سەرۆکایەتی رادەستی بایدن بکەم.
کەمێک پێش ئێستا کۆنگرێسی ئەمریکا سەرکەوتنی جۆ بایدنی وەکو سەرۆکی نوێی وڵات بە کۆی 306 دەنگ ڕاگەیاند.