ئەنجلیکا داسیرا، خانمێکی شۆخی فلیپینی بوو، لە لایەن 11 کەسەوە دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر و دواتریش دەیکوژن.ئەنجلیکا داسیرا تەمەنی 23 ساڵان بوو، لە کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی کاری دەکرد، بەڵام تەرمەکەی لە گەرماودا بە کوژراوی دۆزرایەوە.پۆلیسی فلیپین چەند کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکردووە و دانیان بەوەدا ناوە کە پێش کوشتنی 11 کەس دەستدرێژیان کردووەتە سەری.
ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (7) كانوونی دووەمی 2021، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێكردنی مژارەكانی خوارەوە کۆدەبێتەوە:• پێشنووسی یەكەمی پرۆژە یاسای بوودجەی 2021 هەرێمی كوردستان.• پلانی وەزارەتەكان بۆ رێكخستنەوەی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، سنوورداركردنی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 و هەروەها هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رێكخستنەوەی داهات لەسەر ئاستی وەزارەتەكان لە ساڵانی 2019-2020 دا.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی نۆ خاڵی لەبارەی خوێندن و خۆپارێزی لە کۆرۆنا بڵاوکردەوە. دەقی روونکردنەوەکە روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای راوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی نەوەی نوێی ئەو ڤایرۆسە لە هەندێک وڵات و دوای هەڵسەنگادنی دۆخەکە بەتایبەت بابەتی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە گشت خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا هەمان ئەو بڕیارانەی پێشوو کە لەم بارەیەوە دەرکراون، پەیڕەو بکرێن: 1. دەوامی قۆناغەکانی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی)، تا رۆژی (2021/1/16) رادەگیرێت و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت. 2. قۆناغی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی دەتوانن تا کاتی کردنەوەی قوتابخانەکان، بەشێوەی "نائیلزامی" سوود لە وانەکانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین وەربگرن. 3. قۆناغی 3 بنەرەتی تا 11 ئامادەیی (حکومی - ناحکومی) بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە خوێندن بەردەوام دەبن. هەروەها تا رۆژی (2021/1/16) و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی تەندروستیی، سەردانکردنی بە گروپ و ئامادەبوون لە قوتابخانەکان رادەگیرێت. 4. ئەو قوتابخانانەی کە لە گوندەکان و ئەو ناوچانەی كە هێڵی ئینتەرنێتیان وەک پێویست نییە و ژمارەی قوتابیانیان سنووردارە، دەوامیان بۆ گشت قۆناغەکان رادەگیرێت. 5. دەوامی باخچەی منداڵانی ناحکومی، تا رۆژی (2021/1/16) رادەگیرێت و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت. 6. دەوامی پەیمانگاکانی حکومی و ناحکومیی وەزارەتی پەروەردە، تا رۆژی (2021/1/16) رادەگیرێت و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت. 7. بەمەبەستی رێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام سوود لەو پشووە فەرمییانە وەردەگرێت کە بە پێویستی بزانێت. 8. لە زانكۆ و پەیمانگاکان بۆ بەشە زانستییەکان، سیستەمی خوێندنی نێو كامپەس و خوێندنی ئەلیكترۆنی (خوێندنی ئاوێتە)، بەپێی ھەمان پلانی پێشوو ھەروەھا بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، تا رۆژی (2021/1/16) وەك خۆی بەردەوام دەبێت. 9. بەشە مرۆییەکانیش لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا بە ڕەچاوکردنی رێنمایی تەندروستیی زیاترەوە، تا (2021/1/16) بەھەمان شێوەی پێشوو وەک خۆی بەردەوام دەبێت. ئەم بڕیارانە لە ڕۆژی (2021/1/7) کاری پێدەکرێت، دوای ئەم ڕێککەوتەش لیژنە کۆدەبێتەوە بۆ سەر لە نوێ تاوتوێکردنی ڕەوشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان. د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2021-1-7
لەکاتی کۆبوونەوەی کۆنگرێس بۆ قبووڵکردنی درچوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکی نوێی ئەمریکا، بەشێک لە لایەنگرانی ترەمپ ھەڵیانکوتایە سەر بارەگاکە. کۆنگرێس ئێستا لە کۆبوونەوەدایە بەمەبەستی قبووڵکردنی ئەنجامی دەنگەکانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا. خۆپێشاندەران هەڵبژاردنی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رەتدەکەنەوە.
پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە 24 کاتژمێری رابردوودا زیاترە لە 10 هەزار گەشتیار سەردانی شارەکەیان کردووە. دەقی ڕاگەیەنراوەکە بەپێی ئەو ئامارەی لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بەدەستمان گەیشتووە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (10700) دەهەزار و حەوت سەد گەشتیار لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق لەڕێگای بازگەکانەوە بە پاسی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی تایبەت سەردانی شاری هەولێری پایتەختیان کردووە.ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر2021/1/6
بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار كرانەوە كە لە شەقامی 120 مەتری نزیك گوندی ئیتاڵی، رووداوێكی هاتوچۆ رووی داوە و یەكێك لە شوفێرەكان هەڵاتووە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و پاش پشكنینی ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری هۆندا ئەكسێنت، دەركەوت كەوا شوفێرەكە ماددەی هۆشبەری پێ بووە، بۆیە دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕ كرد و توانییان تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز عەرەب بە ناوی (ع.ع.س) تەمەن 35 ساڵ دەستگیر بكەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتباری ناوبراو، كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دەست گیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، جامایكا، تریاك، حەشیش، چوار جۆر حەبی هۆشبەر، دوو بتڵ خواردنەوەی كحولی، دەمانچەیەكی كڵۆكی توركی، دوو مەخزەن و یەك فیشەك، كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، راگیرا.
وەزارەتی کاروباری شەهید و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مینحەی 13282کەس بڕیوە کە مووچەکەیان نایاسایی بووە.ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، وەزیری دارایی ڕایگەیاندبوو کە مووچەی نایاسایی 10هەزار کەسیان بڕیوە.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، لەدوای سوێندخواردنی وەزیری نوێی سامانە سروشتییەکان، شەڕ و ئاڵۆزی دروستبووە.شەڕەکە لەنێوان چەند پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ و پارتی بووە.دوای سوێندخواردنەکە و بەجێهێشتنی پەرلەمان لەلایەن وەزیری سامانە سروشتیەکانەوە، کازم فارووق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ گوتوویەتی" وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایکرد" ئەمەش کاردانەوەی چەند پەرلەمانتارێکی پارتی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە شەڕ و ئاڵۆزی دروستبوو.
نرخی نهوتی برین له بورسهکانی جیهان بهرزبووهوه نهوتی برینت = 54.1 دولار
کەمال ئەتروشی بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمان وەکو وەزیری نوێی سامانە سروشتیەکان هەڵبژێردرا و سوێندی یاسایی خوارد
جومعە عیناد، وەزیری بەرگریی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: پێویستە سەرکردە سیاسییەکان بەرژەوەندیی عێراق بخەنە پێش هەموو شتێک، چونکە هێشتا عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر پێویستیی بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعشە. وەزیری بەرگری هۆشداریی لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە وڵاتەکەی دا و دەڵێ" هۆشداری دەدەم لە بە ئامانجگرتنی ناوچەی سەوز و نوێنەرایەتیی و باڵوێزخانەکان، چونکە وڵات بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی دەبات، کە تەنیا هاووڵاتییان لێی زەرەرمەند دەبن".
سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، گۆڕان بە فەرمی پەرلەمانتارەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەنگ بە کاندیدی پارتی بۆ وەزیری سامانە سروشتیەکان بدەن.گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کاندیدی وەزیری سامانە سروشتیەکان کەسێکی بە ئەزموونە و دەنگی پێ دەدەین.وتیشی" گۆڕان بە فەرمی پەرلەمانتارەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەنگ بە کاندیدی پارتی بۆ وەزیری سامانە سروشتیەکان بدەن، هەر پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش دەنگی پێ نەدا سەرپێچی لە بڕیارەکەی گۆڕان دەکات".