له شاری بنگالۆری وڵاتی هیندستان بەهۆی پۆستێکی فەیسبووک کە لەسەر پێغەمبەری ئیسلام بڵاو کرایەوە، خۆپیشاندان دروستبوو و سێ کەس کوژران. کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو کەسەی پۆستەکەی لە فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە و لە ئەنجامدا سێ کەس لە خۆپیشاندەران کوژراون. ئەو کەسەی پۆستەکەی لەسەر فەیسبووک بڵاو کردەوە لەگەڵ نزیکەی 100 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و نزیکەی 60 پۆلیسیش لە بریندار بوون. ھەر بەپێی هەواڵەکەی سی ئێن ئێن، جگە لە کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەران بە دەیان ئۆتۆمبیل سووتێنراون و زیانێکی زۆریش بەر بازاڕ و ناوچەکە کەوتووە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٩) ١. کەرەنتین: (١٩ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین) ٢٠٦ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (٩٦ دهۆك). ٢. پشکنین: (٣٤٠٢ پشکنینی نوێ) (١٧٤٠ هەولێر)، (٤٢٣ سلێمانی، ١٥٤ گەرمیان)، (١٠٦٢ دهۆك)، (٢٣ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٥٦٩ تووشبووی نوێ) (٣٢٣ هەولێر) (٦٩ سلێمانی، ٢٣ گەرمیان) (١٤٣ دهۆك) (١١ هەڵەبجە) ٤. چاکبوون: (١٧٧ چاکبوون) (٩٣ هەولێر) (٢٨ گەرمیان) (٤٥ دهۆك) (١١ هەڵەبجە) ٥. مردن: (١٣ مردن) (٩ هەولێر) (٣ سلێمانی) (١ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین ٢١٦٥١ هاوڵاتی (٢١٤٤٥ دەرچوو) پشکنین ٢٣٨١٤٩ (١٠٠١٧١ هەولێر، ٧٣٥٠٦ سلێمانی، ٦٢١٩٧ دهۆك، ٢٢٧٥ هەڵەبجە) تووشبوون ١٩٣٣٥ (٧٥٩٣ هەولێر، ٩٥٩٧ سلێمانی، ١٥٣٦ دهۆك، ٦٠٩ هەڵەبجە) چاکبوون ١٠٨٢١ (٣٩٧٩ هەولێر، ٥٧٤٩ سلێمانی، ٥٧٨ دهۆك، ٥١٥ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٧٨١٥ (٣٤٠٢ هەولێر، ٣٣٨٤ سلێمانی، ٩٤٧ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە) مردن ٦٩٩ (٢١٢ هەولێر، ٤٦٤ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیانپابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بەهێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٣ـی ئاب ٢٠٢٠
ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە بەغدا بە گەلەکۆمەک هێرشدەکەنە سەر ئەفسەرێکی کوردی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی و لێی دەدەن، هەرچەندە ئەفسەرە کوردەکە چەکی پێیە و دەتوانێت بە تەقە بڵاوەیان پێبکات، بەڵام ئەو کارە ناکات. ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەک خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکانی بەغدا و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە نوێنەکردنەوەی گرێبەستە کاتییەکەیان دەردەبڕی و شەقامێکی سەرەکییان داخست، بەڵام بۆ کردنەوەی رێگاکە مەفرەزەیەکی هێزی ئەمنی دەچێتە شوێنەکە و دواتر خۆپیشاندەران رووبەڕوویان دەبنەوە و لە ئەفسەرێکی کورد دەدەن. هاوکات لیوا سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ رێگە بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەدات، بەڵام پیاوی ئەمنی مافی خۆیی هەیە، پارێزگاریکردنیش لە کەرامەت و مافەکانی پیاوی ئەمنی یەکێکە لە داخوازییەکانی دەوڵەت، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ رێوشوێنی یاسایی خۆی دەگرێتەبەر و لیژنەیەکیش بۆ ئەو مەبەستە پێکدەهێنێت. هەروەها هێمن باجەڵان، ئەندامی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، ئەوەی بەرامبەر بەو ئەفسەرە کراوە، پێشێلکارییە دژ بە مافی مرۆڤ، پێویستە هێرشکاران سزا بدرێن، چونکە ئەفسەرەکە زۆر خۆڕاگربووە و تەنانەت لەکاتێکیشدا لێی دەدرێت ئامادە نییە تەقە لە خۆپیشاندەران بکات. بەگوێرەی یاسای ژمارە (111)ی ساڵی 1969ی ھەمواركراوی سزادانی عێراق، هەرکەسێک هێرشبکاتە سەر کارمەندەی ئەمنی یان ناوی بزڕێنێت، بە بەندکردن لە یەک ساڵەوە بۆ حەوت ساڵ سزا دەدرێت. https://www.facebook.com/100005028938980/videos/1624834371027512
بەرپرسانی چینی رایانگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر باڵی جۆرێکی مریشکی هاوەردەکراو لە بەرازیلەوە دۆزیوەتەوە. میدیا چینییەکان ئاشکرایان کردووە کە لە شاری "شینزین" لێکۆڵینەوە لەسەر مریشكی بەرازیلی کراوە و دەرکەوتووە لەسەر باڵی مریشک ڤایرۆسەکە هەیە. بۆیە داوایان لە خەڵکی ولاتەکەیان کردووە کە خۆیان لە خواردنی هاوردەکراو بەدووربگرن. لێکۆڵینەوە چینییەکە نموونەی هەندێک مریشکی بەستووی بەرازیلی وەرگرتووە و پشکنینی بۆیان کردووە و ئەنجامەکەشی پۆزەتیڤ دەرچووە.
پەرلەمانی لوبنان بڕیاری باری لەناکاوی لە بەیروت راگەیاند. ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی لوبنان کۆبووەوە و بەهۆی پشێوی و خۆپیشاندانەکانی دوای تەقینەوەکەی بەیروت، باری لەناکاوی لەو شارە راگەیاند.
ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مەفەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.8.13 سەربازانی ئێران لە سنووری (هەنگەژاڵ)ی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژراوە.. لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی "هادی خدری" خەڵکی گوندی "زێویە" گیانی لە دەست داوە. بە پشتبەستن بە ئاماری ڕێکخراوی (هەنگاو) لە مانگی ڕابردوودا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەش کۆڵبەران کوژراون و 14 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون
شرۆڤەکارێکی تۆپی پێی ئیسپانیا زانیارییەکی چاوەڕواننەکراو لە بارەی داهاتووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات گالیوم بالاگی دەڵێ" خۆرخی مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ، ئەو یاریزانەی بۆ یانەی بارسێلۆنا پێشنیازکردووە، بۆ ئەوەی یاریزانەکە بچێتە ئەو یانە کەتەلۆنییە. ئەو شرۆڤەکارەی تۆپی پێی ئیسپانیا دەشڵێ" پاریس سانجێرمان ئێستا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکە نادات، بۆیە خۆرخی مێندێز، بەدوای یانەیەکی گونجاودا دەگەڕێت بۆ ئەوەی رۆناڵدۆ پەیوەندیی پێوەبکات.
خەڵکی گوندی ئەبوعەلی لە نزیک کەرکووک تەقە لە دوو چەکداری داعش دەکەن و لە ئەنجامدا یەکێکیان دەکوژن و ئەوی تریشیان بریندار دەکەن. عەلی حوسێنی، وتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی وت " شەوی رابردوو دوو چەکداری داعش بە ماتۆڕێک چوونەتە سەر گوندی ئەبوعەلی لە نزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک، بەڵام خەڵکی گوندەکە قبووڵیان نەکردووە، تەقەیان لێکردوون و لە ئەنجامدا یەکێک لە چەکدارەکانیان کوشتووە و ئەوی تریشیان بریندارکردووە.
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە تورکیا خاکەکەی بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانی بەکاربهێنێت و دەڵێ" با تورکیا کێشەکانی خۆی لەدەرەوەی خاکی عێراق چارەسەر بکات". ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، توانای پاراستنی خاکی وڵاتەکەمان لەهەر هێرشێکدا هەیە و بە ئامانجگرتنی فەرماندەکانمان پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەمانە.
هەرچەندە چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەرەو دابەزین دەڕوات، بەڵام تا ئێستاش لە سەرووی 45 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێ. نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٤٥ دۆلارو ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە داخستنی بازاڕدا نرخەکەی ٤٥ دۆلارو ٤٣ سەنت بوو. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٤٢ دۆلارو ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە داخستندا بە ٤٢ دۆلارو ٦٧ سەنت بوو.
میشێل عۆن، سەرۆکی لوبنان رایگەیاند، تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیرووت زیاتر لە ١٥ ملیار دۆلار زیانی بە وڵاتەکەی گەیاندووە. سەرۆکی لوبنان رایگەیاند، "خەمڵاندنە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زیانەکانی تەقینەوەکەی بەندەرەکە سەرووی ١٥ ملیار دۆلارە." رۆژی ٤ی ئەم مانگە کۆگایەک کە دوو هەزار و ٧٥٠ تۆن نیتراتی ئەمۆنیۆمی تێدابوو، تەقیەوە و زیانی بە بەشێکی زۆری شارەکە گەیاند. هاوکات زۆربەی وڵاتانی جیهان لە رێگەی پێشکەشکردنی هاوکاری لۆجستی، مرۆیی و دارایی هاوسۆزی خۆیان بۆ لوبنان دەربڕی و تا ئێستا سەدان ملیۆن دۆلار کۆمەکی پێشکێشکراوە. هەروەها تەقینەوە گەورەکە ناڕازاییەکانی خەڵکی لوبنانی بەرامبەر گەندەڵی و خراپبەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان زیاترکرد و داواکرا بەدواداچوونێکی نێودەوڵەتی بێلایەن بکرێت بۆ دۆزینەوە و سزادانی لایەنی بەرپرس لە تەقینەوەکە.
بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا لەکاتی وتارداندا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی بوورایەوە ئەمڕۆ چوارشەممە بەشار ئەسەد، لەکاتی پێشکەشكردنی وتارێکدا لە پەرلەمانی سووریا، بەهۆی دابەزینی فشاری خوێن بوورایەوە و چەند خولەکێک چووە دەرەوە، بەڵام دواتر گەڕایەوە و درێژەی بە وتارەکەیدا. https://www.youtube.com/watch?v=bMpkuhG-cvQ