ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عێراق بۆ تورکیا: توانای پاراستنی خاکی وڵاتەکەمان هەیە

13-08-2020
عێراق بۆ تورکیا: توانای پاراستنی خاکی وڵاتەکەمان هەیە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە تورکیا خاکەکەی بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانی بەکاربهێنێت و دەڵێ" با تورکیا کێشەکانی خۆی لەدەرەوەی خاکی عێراق چارەسەر بکات".

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، توانای پاراستنی خاکی وڵاتەکەمان لەهەر هێرشێکدا هەیە و بە ئامانجگرتنی فەرماندەکانمان پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەمانە.