ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 8:30 ئەنجامەکان ڕادەگەیەندرێن لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنەمەوانووسیدا کە لە هۆڵی (سەعد عەبدوڵڵا-هەولێر) ساز دەکرێت، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی یەکەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/12 پەیوەست بە کێشە قەیرانەکانە هەنۆکەییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە سەرپەرشتی سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو و بە ڕێگای ئۆنلاین کۆبویەوە و هەر لە دوای کۆبوونەوەکەش یەکگرتووی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە. هەر لە دوای ڕاگەیەنراوەکەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا وەڵامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی دایەوە. دەقی ڕاگەیەندراوەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان خوازیارە بە هاوکاریی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، ئەم دۆخە سەختەی تەندروستی و دارایی و لێکەوتە سیاسییەکانی تێپەڕێنێت. ئەرکێکی نیشتیمانیی سەرشانی هەموو لایەکمانە کە دۆخی تەندروستیی هاووڵاتیان و بژێوی و ژیانیان، کە دەرەنجامی دۆخێكی نەخوازراون، نەکرێت بە کەرەستەی موزایەداتی سیاسی. ئەمڕۆ ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی، پەیوەست بە کێشە و قەیرانە هەنوکەییەکان، بە شێوەیەکی ناواقعیانە کۆمەلێک تۆمەتی بێ بنەمایان ئاراستەی حکومەتی هەرێم کردووە. لە بارەی پەتای کۆرۆنا ، حکومەتی هەرێم هەر زوو رێکاری کاریگەری گرتەبەر، بەڵام بەداخەوە هەندێ هێز و لایەن هەوڵیاندا خەڵک لە دژی رێکارەکان هان بدەن و ئێستاش کە پەتایەکە تەشەنەی کردووە، هەر ئەو هێز و لایەنانە دەکەونە وێزەی حکومەتی هەرێم. لە بارەی ڕەوشی دارایی‌ش کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم هەموو هەولێکی لەگەڵ بەغدا داوە تاکو بە رێکەوتنێکی شایستە و دەستووری بگەین، بەڵام تاکو ئێستاش بەغدا خۆی لە گەیشتن بە رێکەوتنی کۆتایی دەدزێتەوە، زۆرێک لە هێزەکانی ناوخۆش بەردەوام، بەغدا هان دەدەن کە لەگەڵ هەرێم بە رێکەوتن نەگەن، تاکو دۆخی ناوخۆی هەرێم ئاڵۆزتر ببێت و ئەو هێزانە سوود لەو ئاڵۆزییانە وەرگرن، ئەمەش یاری کردنە بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێم. حکومەتی هەرێم پێشوازی لە هەر پێشنیار و رێکار و بۆچوونێک دەکات کە لە خزمەتی هێورکردنەوەی دۆخەکە و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە نەخوازراوانە بێت و بێگومان هەر هەوڵێکیش بۆ گرژی و ئالۆزیی زیاتر، لە بەرژەوەندیی هیچ کەس ولایەنێکدا نابێت و لێکەوتە نێگەتیڤەکانی بە زیانی هەموو هەرێمی کوردستان دەبێت. د. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
لە 24 کاتژمێردا لە عێراق 19 هەزار و 933 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون ئەنجامدراون و پشکنینی سێ هەزار و 441 کەسیان پۆزەتیڤ دەرچوون، بەم شێوەیە: بەغدا: 616 تووشبوو بەسرە: 577 تووشبوو هەولێر: 389 تووشبوو کەربەلا: 287 تووشبوو کەرکووک: 220 تووشبوو واست: 202 تووشبوو نەجەف: 154 تووشبوو موسەنا: 140 تووشبوو میسان: 128 تووشبوو زیقار: 125 تووشبوو سلێمانی: 108 تووشبوو ئەنبار: 95 تووشبوو دیالە: 86 تووشبوو نەینەوا: 73 تووشبوو دهۆک: 69 تووشبوو سەلاحەددین: 60 تووشبوو بابل: 58 تووشبوو دیوانیە: 54 تووشبوو بەپێی ئامارەکان، 57 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە، بەم شێوەیە: هەولێر: 9 کەس بەغدا: 7 کەس سلێمانی: 5 کەس بەسرە: 5 کەس نەینەوا: 5 کەس سەلاحەددین: 5 کەس کەربەلا: 4 کەس بابل: 4 کەس واست: 3 کەس نەجەف: 2 کەس دهۆک: 2 کەس کەرکووک: 2 کەس دیالە: 1 کەس میسان: 1 کەس دیوانیە: 1 کەس زیقار: 1 کەس دوو هەزار و 439 تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، بەم شێوەیە: بەغدا: 748 کەس کەربەلا: 288 کەس واست: 149 کەس دیالە: 131 کەس موسەنا: 131 کەس نەجەف: 125 کەس بەسرە: 119 کەس دیوانیە: 106 کەس بابل: 103 کەس هەولێر: 93 کەس نەینەوا: 92 کەس میسان: 91 کەس زیقار: 76 کەس كەرکووک: 57 کەس سلێمانی: 46 کەس ئەنبار: 43 کەس دهۆک: 25 کەس سەلاحەددین: 16 کەس تاوەکو ئێستا لە عێراق ملیۆنێک و 203 هەزار و 883 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دراون، پشکنینی 160 هەزار و 436 کەسیان پۆزەتیڤ دەرچوون.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بڕیار لە چۆنیەتی دابەشکردنی مووچە بدات. ڕۆژی چوارشەممە 2020/8/12 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە. دەقی راگەێندراوەکە. ئەنجومەنی وەزیران لە کاتێکدا هەوڵەکانی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بە باشی هەڵدەسەنگێنێ، بەجۆرێک حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکی دەستووریی و قانونی و دارایی نەهێشتووەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و لە پێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ، هەموو مەرجەکانی حکومەتی فیدراڵی کە لە چوارچێوەی دەستووردان قبوڵ کردووە، بەڵام بەداخەوە حکومەتی فیدراڵی زیاتر لە سێ مانگە ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەک وەک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت کە ئەمەش وای کردووە حکومەتی ھەرێم، نەتوانێت شایستەی دارایی مووچەخۆرانی خۆی خەرج بکات، بەم هۆیەوە دۆخ و گوزەرانێکی نالەبار بۆ مووچەخۆرانی ھەرێم دروست بووە، سەرەڕای ناھەمواریی بارودۆخی تەندروستی. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە پێی یاسا بەرکارەکانی عێراق، ھەرێم ھاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق، مافی خۆیەتی ئەو بەشە مووچەیەی کە بۆی خەرج دەکرا وەریبگرێت و پێویستە جیاوازی لە نێوان ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق نەکرێ لە خەرجکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران کە ئەمەش دەستووری عێراق وەک بنەما جێگیری کردووە. بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بە تووندی نیگەرانیی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەو هەڵوێستە نەرێنییەی حکومەتی فیدراڵی دەردەبڕێت و داوا دەکات بە دەنگ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بێت و کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات و ڕێز لە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت و پابەندبوونە دەستوورییەکانی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات. ئەنجومەنی وەزیران لە ھەمانکاتدا ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە چوارچێوەی دەستوور دووپات دەکاتەوە و شاندی باڵای دانووستانکاریشی ڕاسپارد درێژە بە دانووستانەکان بدەن لە پێناوی گەیشتن بە ڕێکەوتن بە تایبەتیش کە لە ماوەی ڕابووردوو ھەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی پابەندییە دەستووریەکانی لە بواری نەوت و دارایی و ئەوە بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدڕاڵیە لە بەرامبەردا ماف وشایستەی دارایی ھەرێم ڕانەگرێت. هەروەها داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیر و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە داکۆکی لە ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە سەرەتای حەفتەی داهاتووەوە بڕیار لە میکانیزم و چۆنێتی دابەشکردنی مووچە بدات بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت بە پێی ئەو توانا داراییەی لە بەر دەستە. ئەنجومەنی وەزیران هەروەها هەردوو وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد، بەداواداچوون بۆ گرفت و کێشەی دەروازە سنوورییەکان بکەن لە پێناو ڕێگری‌کردن لە هەر سەرپێچی و کارێکی نایاسایی کە لەو دەروازانە ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/12 وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتێكی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه ڕاگه‌یاند. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگه‌یاندوه کە كه‌سایه‌تییەکی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی دەڤەری خۆشناوه‌تی بە ناوی “مامۆستا ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د فه‌رخ” پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی خانزاد له قەزای شه‌قڵاوه، به‌ھۆی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كردووە. پشتیوان سادق پرسه‌و سەرەخۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه کۆچکردوو و مامۆستایانی ئاینی كردووە لە دەڤەرەکە. لە دواین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووە کە تا ئێستا 686 حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمار کراون.
کلیک بکە و ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلی 12ـی ئامادەیی وەربگرەوە. لەم لینكەوە
کیکی سیتیێن، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی، بانگهێشت کراون. ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا ئیسپانی ئەو لیستەی بڵاوکردووەتەوە کە لە لایەن “کیکی سیتێن”ـی راهێنەری یانەکەیان بۆ یاری داهاتوو دەستنیشانکراون. لەو لیستەدا ناوی 26 یاریزانی یانەکە هەیە و بەهۆی پێکانەوە ئۆسمان دیمبلی هێرشبەر و ساموئێل ئۆمتیتی بەرگریکار بانگهێشت نەکراون. یاریزانانی یانە ئیسپانییەکە ئەمڕۆ کۆتا مەشقی ئامادەکارییان بۆ یاریی هەینی داهاتوو بەرامبەر بایرن میونشن ـی ئەڵمانی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدا و وا بڕیارە سبەی پێنج شەممە 2020/8/13 بەرەو لیسبۆنای پۆرتوگاڵ گەشت بکەن.
عوسمان کانی کوردەیی دەڵێت: لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە هێرشیکراوەتە سەر و لە پاسەوانەکەی دراوە، بەڵام بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر دەڵێ" ئەوەی دەیکەیت ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و یاریكردنه به‌هه‌ستی خه‌ڵك". مەلا عوسمان کانی کوردەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی باڵکێشی وت" بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە گردبوونەوەیەک بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان لەکاتی نوێژی هەینیدا بکەن، بەڵام ئاسایش رێگری لێ‌کردین و دواتریش هێرشیان کردە سەرمان". هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ:" ئه‌و نمایشه‌ی ئه‌مرۆی عوسمان كانی كورده‌یی كه كادیرێكی كۆمه‌لی ئیسلامی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه، ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و خۆ ده‌رخستنه و یاریكردنه به‌هه‌ستی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر راستده‌كات بۆ خۆ هه‌ڵكێشان و خۆ ده‌رخستنی نییه هه‌ركات داوا بكات راسته‌وخۆ ده‌توانێ وه‌زیره‌كان و به‌رپرسه‌كان ببینێ، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستانه دەتوانێت راستەوخۆ له‌وێ راو سه‌رنج و پێشنیازه‌كان بخاته روو. بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات:" مەلا عوسمان چه‌ند كادرێكی كۆمەڵی كۆكردووەته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه وتاری هه‌ینی رێگە پێدراو بێت، باشه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده نابه‌رپرس بێت ره‌چاوی بارودۆخی هاوولاتییان نه‌كات كه رۆژانه ته‌نها له‌شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی كوردستان چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانی ئه‌و په‌تایه كوشنده‌یه، ئایا مه‌لا عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تی رووحی خه‌لك ده‌كات ؟ ئه‌گه‌ر ئاماده‌یه ئه‌وه بكات با ئیمزا بكات و من وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر به ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر ده‌لێم رێگه به وتاری هه‌ینی بدرێت". لە بەیاننامەکەدا زیاتر هاتووە" مه‌لا عوسمان بۆی نییه له جیاتی مامۆستایانی ئایینی و نوێژ خوێنان قسه‌بكات، بۆی هه‌یه ته‌نها به‌ناوی خۆی و حیزبایه‌تی ته‌سكی خۆی قسه‌بكات، كه ئایین و سیاسه‌تی تێكه‌ڵكردووه، چاوه‌روان ده‌كرا ئه‌وانه بێن له بار‌و دۆخێكی وا سه‌خت له هه‌موو رووێكه‌وه كه دووچاری خه‌ڵكی كوردسان بووەته‌وه بێن مشورێك بخۆن و خه‌مخۆرانه ده‌ركه‌ون بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه، كه‌چی پێچه‌وانه دێن زیاتر هاووڵاتییان له رووی ده‌روونییه‌وه ئه‌زیه‌ت ده‌ده‌ن و مه‌به‌ستیانه زیاتر سه‌ر له‌هاووڵاتییان بشوێنن و ئیستغلالی بكه‌ن بۆ مه‌رامی خۆیان."
رۆژی 11ـی ئابی 2020، یه‌كێتی و پارتی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی تریان ئه‌نجامدا. وا دیاره ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش، هێشتا، له لایه‌ن پارتیه‌وه، بۆ زه‌مینه‌خۆشكردنی كۆبونه‌وه‌ی باڵایه... كه تیایدا متمانه‌ی په‌یوه‌ندی سیاسی هه‌ردوولا هاتبێته ئاراوه. كه به‌داخه‌وه، ئه‌و متمانه سیاسییه، به موزایه‌ده‌ی سیاسی و هه‌لپه‌رستی، له ده‌ست درا. جگه له‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ڵه‌ی رێزمانی جۆراوجۆری تیایه. ناوه‌رۆكه‌كه‌شی، له دوای لێكدابڕانی نێوان هه‌ردوولاو پروپاگه‌نده‌كانیشیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر له ساڵی رابردووه‌وه... كه به دوو ئاڕاسته‌ی جیاوازی سیاسی، ناكۆكیه‌كانیان قوڵده‌كرد: - ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی..هه‌ر له كێشه‌ی زینۆی وه‌رتێوه، بۆ باسكردنی لامه‌ركه‌زی ئیداری..تا ده‌گاته هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕینی حكومه‌ت، گوایه یه‌كێتی چیكه، به سیاسه‌تی پێش چواره‌مین كۆنگره، له‌و په‌یوه‌ندییه ناهاوسه‌نگییه‌ی له ته‌ك پارتی رازی نابێ..تاد. - ئاڕاسته‌ی پارتیش..داكۆكی له حكومه‌تی سه‌رانسه‌ری هه‌رێم و پاراستنی حكومه‌ت‌و دووركه‌وتنه‌وه له ڕاگه‌یاندنی زبر‌و گرژ‌و یه‌كهه‌ڵوێستی له په‌رله‌مان..تاد. ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی دوێنێ، به‌زۆری، بۆچوونە‌كانی پارتی تیایدا ره‌نگی سیاسی داوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه‌و راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باسنه‌كراوه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: - چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زینۆی وه‌رتێ. - لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری. - هاوسه‌نگی حوكمڕانی. - توخنی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی..نه‌كه‌وتوون. - باسی كۆنترۆڵكردنی گومرگه‌كان نه‌كراوه. - قسه له نه‌وتی به قاچاخ براو له ئارادا نه‌بووه..تاد. له هه‌موو حاڵه‌تێكدا..به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌مه موزایه‌ده‌و پروپاگه‌نده‌ی هه‌لپه‌رسته مشه‌خۆره‌كان، به‌نده، وتومه‌و ده‌یڵێم: سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌كان، نه‌ك په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و پارتی به ئه‌رك ده‌زانم..به‌ڵكو چاره‌نووسسازیشه. هاوكات، په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به بناغه‌ی حوكمڕانی ئه‌م قۆناغه داده‌نێم. هه‌روه‌ها، په‌یوه‌ندی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌شدا، گرنگه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه، دوور له روانگه‌ی حوكمڕانی زۆرینه‌ی پارتی‌و سیاسه‌تی دووفاقی یه‌كێتی (ده‌سه‌ڵات-ئۆپۆزسیۆن) پێویستی به لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوچه‌رخه.. له‌به‌ر رۆشنایی گۆڕانكاریه‌كان. لێكدانه‌وه‌ی هاوچه‌رخ واتا: یه‌كه‌م: سیسته‌می حوكمڕانی گۆڕانكاری ریشه‌یی به‌سه‌ردا بێت. دووه‌م: له‌ماوه‌ی 6 بۆ 12 مانگ، ده‌ستوری هه‌میشه دیموكراسی-مه‌ده‌نی گه‌لپه‌سه‌ند، په‌سه‌ند بكرێ. سێهه‌م: شه‌فافیه‌ت له ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی داراییدا هه‌بێ. چواره‌م: گه‌نده‌ڵی ریشه‌كێش بكرێ‌و هه‌ر لایه‌ك‌و كه‌سێك، كۆن‌و نوێ گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بسه‌لمێندرێ، سامانی حكومه‌تیان لێبسه‌ندرێته‌وه‌و دادگایی بكرێن. پێنجه‌م: ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، له زانكۆكاندا به بودجه‌ی ته‌واوه‌وه، به سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكانه‌وه، په‌رله‌مان یاسای بۆ ده‌ربكات. شه‌شه‌م: ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی نه‌مێنێ‌و هێزه چه‌كداره‌كان..به پرۆژه‌یه‌كی گشتگیر‌و به ده‌ستور یه‌كبخرێته‌وه. به ئاساییشه‌وه. حه‌وته‌م: ژێرخانی ئابوری به‌رهه‌می فره‌چه‌شن؛ پیشه‌سازی، نه‌وت، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار.. پته‌و بكرێ. هه‌شته‌م: یاسای سۆسیال-دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێندرێ. نۆهه‌م: ژنان..یه‌كسان له‌ته‌ك پیاوان، ئه‌رك و مافیان به كرده‌وه هه‌بێ! ده‌یە‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌نا (پیران) بۆ ته‌كنۆكرات‌و شاره‌زاو شایسته‌كان، هه‌ڵبژێردرێ. یانزه‌هه‌م: حكومه‌ته‌كان.. نیوه‌ی كه‌متریان، ته‌كنۆكرات‌و پسپۆڕ نه‌بن. دوانزه‌هه‌م: نه‌خوێنده‌وارو ده‌رچوی خوێندنی سه‌ره‌تایی-ناوه‌ندی، له په‌رله‌ماندا، قبوڵ نه‌كرێ. سیانزه‌هه‌م: به‌پێی رێژه‌ی كورد‌و پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی تر، له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، كاندیدیان له په‌رله‌مانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌بێ. ئه‌و بنچینانه و ئه‌ركی دیكه‌ش، پێویستن‌و ده‌شبێ بكرێنه پرۆژه‌ی ستراتیژی هاوچه‌رخ، بۆ حوكمڕانی دیموكراسی-مه‌ده‌نی..ئه‌گینا، به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌م شێوه حوكمڕانییه-حیزبییه گۆشه‌گیرییه‌ی ئێستای هه‌رێم، زیانی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌قڵیه‌تی تایفه‌گه‌ری، بۆ سیسته‌می دیموكراسی هه‌یه.
لە باڵکێش ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی وەربگرەوە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/12 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی رابگەیەنێت. دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەوە ئەنجامەكان وەربگرنەوە.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی نوێی بەناوی چاودێری گومرگی راگەیاند. لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی وەزیری دارایی لەسەرە هاتوود: "لەپێناو چاكسازیی زیاتر لە دەروازە سنوورییەكان و بەرزكردنەوەی شەفافیەت لە كاری گومرگیدا، وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی گومرگی كرد".
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٨) ١. کەرەنتین: (١٨ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)١٨٧ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (٧٧ دهۆك). ٢. پشکنین: (٢٥٠٠ پشکنینی نوێ)(١٠٨٠ هەولێر)، (٣٩٨ سلێمانی، ٢٠١ گەرمیان)، (٧٧٦ دهۆك)، (٤٥ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٥٦٦ تووشبووی نوێ)(٣٨٩ هەولێر)(٥٤ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان)(٦٩ دهۆك)(٢٧)٤. چاکبوون: (١٦٤ چاکبوون)(٩٣ هەولێر)(٣١ گەرمیان)(٢٥ دهۆك)(١٥ هەڵەبجە) ٥. مردن: (١٦ مردن)(٩ هەولێر)(٣ سلێمانی، ١ گەرمیان)(١ هەڵەبجە)(٢ دهۆك)ئاماری گشتی:کەڕەنتین ٢١٦٣٢ هاوڵاتی (٢١٤٤٥ دەرچوو)پشکنین ٢٣٤٧٤٧ (٩٨٤٣١ هەولێر، ٧٢٩٢٩، ٦١١٣٥ دهۆك، ٢٢٥٢)تووشبوون ١٨٧٦٦ (٧٢٧٠ هەولێر، ٩٥٠٥ سلێمانی، ١٣٩٣ دهۆك، ٥٩٨ هەڵەبجە)چاکبوون ١٠٦٤٤ (٣٨٨٦ هەولێر، ٥٧٢١ سلێمانی، ٥٣٣ دهۆك، ٥٠٤ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٧٤٣٦ (٣١٨١ هەولێر، ٣٣٢٣ سلێمانی، ٨٤٩ دهۆك، ٨٣ هەڵەبجە)مردن ٦٨٦ (٢٠٣ هەولێر، ٤٦١ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١١ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٢ی ئاب ٢٠٢٠