کوردستان

کۆڵبەرێکی تر لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژران

13-08-2020
کۆڵبەرێکی تر لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مەفەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.8.13 سەربازانی ئێران لە سنووری (هەنگەژاڵ)ی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژراوە..

 لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی "هادی خدری" خەڵکی گوندی "زێویە" گیانی لە دەست داوە. بە پشتبەستن بە ئاماری ڕێکخراوی (هەنگاو) لە مانگی ڕابردوودا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەش کۆڵبەران کوژراون و 14 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون