ئابووری

نرخی نەوت لە سەرووی 45 دۆلارەوەیە

13-08-2020
نرخی نەوت لە سەرووی 45 دۆلارەوەیە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هەرچەندە چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەرەو دابەزین دەڕوات، بەڵام تا ئێستاش لە  سەرووی 45 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێ.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٤٥ دۆلارو ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە داخستنی بازاڕدا نرخەکەی ٤٥ دۆلارو ٤٣ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٤٢ دۆلارو ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە داخستندا بە ٤٢ دۆلارو ٦٧ سەنت بوو.