نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە مامەلەی پێوە دەکرێت. 100 دۆلاری ئەمەیکی بە 123 هەزار و 700 دینارە. 100 یۆرۆی ئەورووپی بە 145 هەزار دینارە. 100پاوەنی بەریتانی بە 160 هەزار و دینارە. 100 لیرەی توركی بە 17 هەزار دینارە. 100 هەزار تمەن بە 5 هەزار و 500 دینارە.
ئەمڕۆ هەینی2020/8/14 محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک گەیشتە لوبنان و بڕیارە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە. لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە، رۆژی هەینی 14ـی ئەم مانگە، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک گەیشتووەتە لوبنان و لەگەڵ شەربل وەهبە، وەزیری دەرەوە لە حکومەتی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتە وڵاتەکە کۆدەبێتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند، سەردانەکەی جەواد زەریف تایبەتە بە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت و پێشکەشکردنی هاوکارییەکان. محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، یەکەمین بەرپرسی وڵاتی ئێران و یەکێکە لە بەرپرسە بیانییە کەمەکان کە سەردانی لوبنان دەکات.
دوای بردنەوەی لە یانەی ئەتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، یانەی لایپزیگی ئەڵمانی، بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتاییچامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی لایپزیگ 2-1 ئەتلێتیکۆ مەدرید.
عەباس، کارمەندی شارەوانییە لە سەماوە، لەکاتی پاککردنەوەی شەقامەکاندا بڕی 10 ملیۆن دیناری دۆزییەوە. دەستبەجێ بڕیار دەدات بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەیی و دوای کەمیک گەڕان دەیدۆزێتەوە و پارەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە.عەباس دەڵێت "پارەکەم گەڕاندەوە چونکە نامەوێ ماڵی حەرام بخۆم"خاوەنی پارەکەش بە 10 ھەزار دینار عەباسی خەڵاتکرد.
ئەمشەو لەسەر ڕێگای سەیدسادق - سلێمانی، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە 2 کەس گیانیان لە دەستداوە و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە نزیک گوندی ڕەشانکێی سەر بە ناحیەی زاوێتە لە پارێزگای دھۆک بۆردومانکرد. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان چوار کەس بەھۆی ھێرشەکەوە گیانیان لە دەستداوە کە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوون.
لە دهۆك 43 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و تەندروستی پارێزگایەکەش دەڵێت "تا ئێستا زیاتر لە 620 تووشبووی کۆرۆنا چاكبوونەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/13 بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، 43 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو ئەنجامی دوایین پشكنینەكانیان نێگەتیڤ بووە. لە ڕاگەێندراوەکەدا ھاتووە کە كۆی گشتی ئەو تووشبووانەی تاكو ئێستا لە پارێزگاکە چاكبوونەتەوە، ژمارەیان گەیشتووەتە 621 كەس و لە ئێستاشدا 904 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی شارەکەدا لەژێر چاودێری پزیشكیدان.
کرێی خزمەتگوزاری 9 پرۆژەی نیشتەجێبوونی لە هەولێر کەمکرایەوە کرێی خزمەتگوزاری نۆ پرۆژەی دیکەی ناو شاری هەولێر لە لایەن لیژنەی بەدواداچوون و دانانی نرخی خزمەتگوزاری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون کەمکرایەوە. بەپێی فەرمانێکی کارگێڕی پارێزگاری هەولێر، لە ئەمڕۆوە دەبێت ئەو پنۆ پرۆژەیە بەپێی خشتەی نوێ کرێی خزمەتگوزارییەکان وەربگرن. لە نووسراوەکەی پارێزگاری هەولێردا ھاتووە کە "لە رۆژی 12ـی ئابەوە پێویستە ئەو پرۆژانەی کە لەم فەرمانە کارگێڕییە ناویان هاتووە، پابەندی ئەو نرخانەبن کە بۆیان دیاریکراوە و هەر پرۆژەیەک پابەند نەبێت رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە. فەرمانە کارگێڕییەکەی پارێزگاری ھەولێر بۆ ئەم پرۆژانەن (ناز سیتی، شوقەکانی92، گوندی ئیتاڵی یەک، گوندی ئیتاڵی دوو، کواترۆMRF، ئازادی نوێ، شوقەکانی زانیاری، هیوا سیتی، جیهان سیتی)یە. بەر لە کەمکردنەوەکە نرخی خزمەتگوزارییەکان لەو نۆ پرۆژانەدا لە 50 هەزار دینارەوە بۆ 403 هەزار دینار بوو دەستیان پێدەکرد، بەڵام دوای کەمکردنەوەکە بە فەرمانی پارێزگاری ھەولێر، بەرزترین نرخیان 215 هەزار دینار دەبێت و نزمترینان 45 هەزار دینار دەبێت.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ناسنامەی ئەو سەرکردەیەی ئاشکراکرد کە رۆژی سێشەممە 11ـی ئابی 2020 لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان کوژرا. ئەو گەریلای پارتی کرێکاران (پەکەکە) ناوی "مورات کالکۆیە" بووە و بەرپرسی خواکوڕکی پەکەکە بووە. رۆژی سێشەممە 11ـی ئابی 2020 لە دەڤەری برادۆست، لە كاتێكدا کە هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراقی سەرقاڵی دابەشکردنی ھێزی پاسەوانی سنوور بوون لە دەڤەرەکە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ھێزەکەی کردە ئامانج و بەھۆیەوە دوو فەرماندەی پاسەوانی سنوور سەر بە حکومەتی عێراق گیانیان لە دەستدا و ئەفسەرێک و کارمەندێکی ھەواڵگری و دوو پاسەوان بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/13 بەھۆی زیادبوونی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی خۆپارێزی، بڕیار درا بە ڕاگرتنی دەوامی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان. لە ڕاگەیەندراوێکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستاندا کە واژۆی جەمال قاسم، سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانی لە سەرە، تێیدا ھاتووە: کە بەھۆی مەترسییەکانی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەوامی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان لە 2020/8/16، بەھۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگیرێت تاکو ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەکە.
بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی شاری سلێمانی، ڕوونكردنەوەیەک لەسەر دۆخی دارایی ئەو ئافرەتە بڵاو دەکاتەوە كە لەخۆپیشاندانەكەی رۆژی چوارشەممە 12ـی ئەم مانگەی شاری سلێمانیدا وتی “لە برسان هاتووەتە سەرشەقام”. بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی دەڵێت “ئەو ژنە مووچەی مانگانەی یەك ملیۆن و 115 ھەزار دینارە و ھەموو مانگێكبێ لێ بڕین و دواكەوتن وەریگرتووە، لەبەر ئەوەی لە حکومەتی ناوەندە” دەقی ڕوونكردنەوەكە: لە بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی بۆ ڕای گشتی و ڕاگەیاندنەكان. بابەت/ ڕوونكردنەوە. بەڕێزان كارمەندمان بەناوی( گوڵاڵە محمد حسین)كە پلەی كارگوزارە موچەی مانگانەی بەبڕی(١٫١١٥٫٠٠٠)یەك ملیۆن و سەد و پانزەهەزار وەردەگرێت لەبەڕێوەبەرایەتیەكەمان بەبێ پاشەكەوت و لێبڕین لەبەر ئەوەی بەڕیوبەرایەتیمان سەر بەدام و دەزگای فیدڕاڵی عیراقە. وەبەڕەچاوكردنی باری تەندروستی كارمەندان هەفتەی(٢) ڕۆژ دەوام دەكات. بەبێ گوێدانە بەرپرسیارێتی بەشداری خۆپشاندانەكانی ڕۆژی چوار شەمە بەرواری٢٠٢٠/٨/١٢ كردووە لەپاركی ئازادی شاری سلێمانیوهەندێك قسە و ڕادەربڕینی كردووە بۆ ڕاگەیاندنەكان كەدوورە لە ڕاستیەوە. كەتەنها بۆچوونی كەسێتی خۆیەتی و بەڕێوە بەرایەتیەكەمانئاگادار نیە لەو هەڵسوكەوتەی كردوویەتی. عمیدی مافپەروەر محمد سعید محمد صاڵح