وەرزش

شۆک.. رۆناڵدۆ بۆ بارسێلۆنا

13-08-2020
شۆک.. رۆناڵدۆ بۆ بارسێلۆنا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شرۆڤەکارێکی تۆپی پێی ئیسپانیا زانیارییەکی چاوەڕواننەکراو لە بارەی داهاتووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

گالیوم بالاگی  دەڵێ" خۆرخی مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ، ئەو یاریزانەی بۆ یانەی بارسێلۆنا  پێشنیازکردووە، بۆ ئەوەی یاریزانەکە بچێتە ئەو یانە کەتەلۆنییە.

ئەو شرۆڤەکارەی تۆپی پێی ئیسپانیا دەشڵێ" پاریس سانجێرمان ئێستا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکە نادات، بۆیە خۆرخی مێندێز، بەدوای یانەیەکی گونجاودا دەگەڕێت بۆ ئەوەی رۆناڵدۆ پەیوەندیی پێوەبکات.