ھێنانی بەش

کوردستان

داوا دەکرێت ئەندامانی سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکان تیكتۆك بەکارنەھێنن

ڕێکخراوێکی ناحکومی داوا دەکات سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکان تیكتۆك بەکارنەھێنن و داعش سوود لە وێنەو ڤیدیۆکانیان وەرنەگرن، تاوەکو هێرشیان بکاتە سەر. (مركز الاعلام الرقمی) ڕیكخراوێكی ناحكومییەو لە بواری ئامێرە تەكنۆلۆژیاكاندا كار دەکات.

هێزێكی زیاتر 2 هه‌زار كه‌سی پۆلیسی فیدراڵی گه‌یشتنه‌ شنگال

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەو هێزەی گەیشتووه‌تە شنگال، بەشێكیان لە دەوروبەری قەزاكە و بەشێكی تریشیان لە سنوری عێراق-سوریا جێگیركراون و فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزیدخانیش ده‌ڵێت، ژمارەی هێزەكەی پۆلیسی فیدراڵی زیاتر لە دوو هەزار چەكداره‌ و

گەرمیان..ژماره‌ى پێوه‌ره‌ دانراوه‌كانى كاره‌با گه‌یشته‌‌ 30 هه‌زار

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش پرۆسەى دانانى پێوەرى زیرەکى کارەباى ماڵان لە کەلار بەردەوامى هەیە و بەرێوه‌بەرى کارەباى گەرمیانیش دەڵێت: "تائێستا نزیکەى 30 هەزار پێوەر دانراوە." حازم کەریم، بەڕێوه‌بەرى گشتى کارەباى گەرمیان ده‌ڵێت، "لەکۆى 7

هۆڵه‌ندا مه‌شق به‌ پاسه‌وانانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا ئاشكرای كرد، "سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م، هێزێكی تایبه‌تی هۆڵه‌ندا دەگه‌نه‌ هەولێر بۆ پاراستن و مەشقپێکردنی هێزی پاسەوانی فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی هەولێر." دەشڵێت، "هاوپەیمانی

كه‌شناسی: له‌م ناوچانه‌ نمه‌باران به‌رده‌وام ده‌بێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، له‌ زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نمەباران دەبارێت. که‌شناسی پله‌ی گه‌رمای

ژن و پیاوێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سووتان و گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس سووتاون و کەسێکیش برینداربوو، دوو کەسیان ژن و پیاوێکن. هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/11/20، لە نزیک گوندی عەسکەر، دوو ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە و ئاگریان گرتووە.

گه‌رمیان..له‌م ڕۆژه‌دا ده‌ست به‌ خوێندن له‌ زانكۆ ده‌كرێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەرۆکایەتی‌ زانکۆی‌ گەرمیان لە په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی‌ لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک بڵاویكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، "ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قۆناغی یەكەمی زانكۆكه‌مان لەسەرجەم بەش و کۆلێژه‌كان دەكه‌ینه‌وه‌، ڕۆژی

دژه‌ تیرۆری عێراق چه‌ندین چه‌كداری داعش له‌ كه‌ركووك ده‌كوژێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی ڕابردوو دژە تیرۆری عێراق بە پشتیوانی فڕۆکەی هاوپەیمانان ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌ زغه‌یتوون و خه‌ناجری ناحیه‌ی ڕه‌شادی كه‌ركووك ئه‌نجامداوه‌ و 16 چه‌كداری داعشی كوشتووه‌. لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژی هێزه‌

یەکێتی لەسەر ئەدای کارەکانی رێواز فایەق و قوباد تاڵەبانی بڕیار دەدات

سبەی شەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی کارکردنی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دەکات. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، سبەی شەممە

روونکردنەوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی هەڵبژاردنی بابەشێخی کوردانی ئێزدی بڵاودەکاتەوە و دەڵێ" ئێمه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوور و نزیكه‌وه‌ ته‌ده‌خول و په‌یوه‌ندیمان به‌ چۆنیه‌تی دیاریكردنی پله‌ و پایه‌ جڤاكی و