ھێنانی بەش

کوردستان

ئومێد خۆشناو بووە پارێزگاری هەولێر

بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا، ئومێد عەبدولڕەحمان خۆشناو، بووە پارێزگاری نوێی هەولێر . ئومێد خۆشناو بە دەنگی (١٨) ئەندام لە كۆی ٢٣ ئەندامی ئامادەبووی ئەنجوومەنی پارێزگا، بە پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.

ئومێد خۆشناو بۆ متمانە وەرگرتن گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر

ئومێد خۆشناو، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ وەرگرتنی متمانە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر، گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگا. ئومێد خۆشناو لەگەڵ دوو کەسی دیکە رکابەری دەکات، بەڵام بەوپێیەی بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنە، چانسی

ڕێگایەکی سەرەکی هەولێر دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە رۆژی2021/2/8لەکاتژمێر7ی سەرلەبەیانیەوە رێگای هەولێر-خەبات لەکانی قرژالەوە تاکو عەلوەی هەولێر سایدی هاتن بۆ ناوشاری هەولێر دادەخرێت.لەبارەی هۆکاری داخرانەکەشەوە دەڵێ" بەهۆی کاری قیرکردنەوە شوفێران

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا ئیبراهیم سەباح دەكات

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤانبە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، مامۆستا ئیبراهیم سەباح لە كاتی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتیی سۆركێی شەقڵاوە بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەست دا. مامۆستا

وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین رێنماییه‌كی نوێ و تایبەت بە رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی (هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل دەردەکات. بە گوێرەی نوێترین رێنمایی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی

ئەو تۆمەتبارەی لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە فێڵی لە خەڵك دەكرد، دەستگیر كرا

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی ساختەكاری، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە چەند حاڵەتێكی فرۆشتنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پێدانی پارەی ساختە بە فرۆشیاران، دەستیان بە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پزیشکی کورد د.ئازاد نەجاڕ کرد کە دانیشتووی سویدە و خاوەنی چەندین داھێنانە لە بواری پزیشکیدا کە گرینگترینیان دڵێكی دەستكردە.لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت،

مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2021/2/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان ، پیرۆزبایی بیست و حەفتەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی ئیسلامی

لە حاجی ئۆمەران دەست بەسەر 380 کارتۆن هێلکەی قاچاخدا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی حاجی ئۆمەران دەستی بەسەر 380 کارتۆن هێلکەی قاچاخدا گرت کە هەوڵدەدرا هاوردەی ناو بازارەکانی هەرێمی کوردستانی بکرێت.بەپێی راگەیەنراوێکی گومرگی حاجی ئۆمەران: "ئەمڕۆ ئێوارە 6ی2ی2021، دەست بەسەر 380 کارتۆن هێلکەی قاچاغ دا