ھێنانی بەش

کوردستان

ئایا کەس لیستی ئەو گروپە میلیشیانەی لەلایە کە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن؟

لەوەتەی درووستبوونی کێشەکان لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەر ڕۆژەو بابەتێکی تازە دەخرێتە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەرجی ناردنی موچەو مافی خەڵک،لەکاتێکدا ئێمە ڕوون و ئاشکرا هەموو شتێکمان پێشکەشی حکومەتی فیدراڵ کردووە!

مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا دەکات و بە هێرشێکی ترسنۆکانە ناوی دەبات. ئەمڕۆ دووشەممە 29/1/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامێكی بڵاو

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكەی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ئوردن دەكات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 29-1- 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی" ئێكس" تویتەری پێشووی رایگەیاند:بە تووندی سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە باكووری رۆژهەڵاتی ئوردن دەكەم و سەرەخۆشی لە

دادگای فیدڕاڵیی لەبارەی قەدەغەکردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان کۆدەبێتەوە

لەسەر سکالای دوو پەرلەمانتار، دادگای فیدراڵیی عێراق، تاوتوێی قەدەغەکردنی ماڵپەرە سێکسیەکان لە عێراق دەکات. بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دادگە بۆ تاوتوێکردنی پێنج سکاڵا کۆببێتەوە، کە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خانەوادە و کەسوکاری شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات

دوای پەلامارە بێ پاساوە موشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ماڵی شەهید پێشڕەو مەجید دزەیی، کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و ژینای کچی تەمەن یازدە مانگ، هەروەها بریندار بوونی هاوسەر و کوڕەکانی و شەهید و بریندار بوونی چەند هاولاتییەکی سڤیل،

سەفین دزەیی: ئەم هێرشانە نابنە رێگر لەبەردەم بەدیهێنانی كوردستانێكی بەهێزتر

سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەم هێرشانە نابنە رێگر لەبەردەم بەدیهێنانی كوردستانێكی

بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستیپێکردەوە

کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستیپێکردەوە. ئەمڕۆ هەینی (26ـی کانوونی دووەمی 2024) کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیە دەستیپێکردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ شەو لە رێگەی درۆنەوە

مەسرور بارزانی پەیامێکی تووندی بڵاو کردەوە

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەو هێرش و پەلامارە هەمەجۆرانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، هەوڵی دوژمن و نەیار و خائینانە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم و پێیان وایە بەم هێرش و فشارە بەردەوامانە، کوردستان هەرەس دەهێنێت.خەڵکی

په‌یامێک له‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌

پێشوازی له‌ ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان (HMC) و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆکان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و داهاتووی هاریکاریی هاوبه‌ش

دانەغاز لە سەرهێرشەكەی كۆرمۆر راگەیەنراوێكی بڵاوكردوە

كۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆڕ بەشێوەیەكی كاتی بەرهەمهێنانی غاز راگیراوە، وەزارەتی كارەباش دەڵێت، بەرهەمهێنانی كارەباش كەمبوەتەوە. كۆمپانیای دانەغاز سەبارەت بە هێرشەكانی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە