ھێنانی بەش

کوردستان

کاتى گەیشتنى گوژمەیەکی دیکە بۆ مووچەى مانگى 10 ڕاگەیاندرا

ئەم هەفتەیە حکومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی 10 گوژمەیەکی دیکەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەمەش قەبارەی ئەو کورتهێنانەی هەیە کەمتر دەبێتەوە. سێ ڕۆژی داهاتوودا، واتە لە سبەی سێشەممە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی

مەسرور بارزانی: زانکۆی ئەمەریکی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگ لە بەرەوپێشبردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان…

ئەمڕۆ یەکشەممە 12/1 بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە دیپلۆمات و بەرپرسان، لە شاری هەولێر، ڕێوڕەسمی یادی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی ئەمەریکی

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دەکات

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 12/1 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی

ئامارێکی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

ئاماری دادگاکانی هەولێر و سلێمانی دەریدەخەن رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران رۆژ لەدوای رۆژ لە هەڵکشاندایە، پارێزەرێکیش دەڵێت جیابوونەوەی هاوسەران بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بەمەترسیش ناوی دەباتئەشواق نەجیب پارێزەر لە لێداوانێکدا

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینی بەغدا دەکات

ڕۆژی شەممە 30ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندازیار عەمار مووسا کازم ئەمینی بەغدا کرد. لە دیدارەکەدا باس لە پلان و بەرنامەکانی پەیوەست بە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ژێرخانەکان لە بەغدای پایتەختی

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا دەکات

ئەمڕۆ شەممە 11/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میکێلێ کامێرۆتا، کونسولی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئیتالیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی

7 گەڕەکی دیکەی کارەبایان دەکرێتە 24 کاتژمێری

پڕۆژەی ڕووناكی لە گەڕەكەكانی هەولێر بەردەوامە و بڕیارە بەمزووانە گەڕەكەكانی شەهیدانی كووران، بەهاری كۆن، كرێكاران، كوردستان، نەسیج، كووران و ڕزگاری، كارەبایان بكرێتە 24 کاتژمێرى.ئێستا دەست بە چاككردنی پێوەری كارەبای ماڵەكان لەو گەڕەكانە

پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

سبەینێ لە دەباشان لە سلێمانی، هەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی بە مەبەستی ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و یەکەمین دانیشتنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە. چوارشەممە،

کابینەی نۆیەم زیاتر لە 33 هەزار قوتابی دەگەڕێنێتەوە بەر خوێندن

لە کابینەی نۆیەمدا 33 هەزار و 271 قوتابی گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن ڕۆژی پێنجشەممە ۲۸ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی یونیسێف و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە وه‌زيرى ناوخۆى به‌ريتانيا دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 11/28، مەسرور بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد. لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا. وەزیری