تیشکی سەروو بنەوشەیی جۆرێکە لە تیشکی کارۆموگناتیسی کە لەلایەن خۆرەوە دەردەچێت. دەکەوێتە دەرەوەی مەودای ڕووناکی بینراو ( چاوی مرۆڤ) و پۆلێن دەکرێت بۆ سێ جۆری سەرەکی: UVA، UVB و UVC. تیشکی سەروو بنەوشەیی دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر زیندەوەران هەبێت. بە ڕێژەیەکی مامناوەند یارمەتی پێست دەدات بۆ بەرهەمهێنانی ڤیتامین D کە گرنگە بۆ تەندروستی ئێسک. بەڵام زۆر بەرکەوتنی تیشکی سەروو بنەوشەیی دەبێتە هۆی سووتانی چینی سەرەوەی پيشت و خانەکانی و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست. گرنگە خۆت بپارێزیت لە بەرکەوتنی زۆر لە تیشکی سەروو بنەوشەیی بە بەکارهێنانی دژەخۆر و لەبەرکردنی جلوبەرگی پارێزەر و بەدوای سێبەردا بگەڕێ لەکاتی پێویستدا.
بە شێوەیەکی گشتی ٣ پێوەر دیاری کراوە بۆ دەستنیشان کردنی بری گەیشتنی ئەو تیشکە بۆ خۆر کە بریتین لە :
پلەی ٣-٥ بە مەترسی دانانریت بۆ مرۆڤ و دەتوانریت خۆت بدەیتە بەر تیشکی خۆر
پلەی ٦-٧ مەترسیەکی کەمی هەیە لەسەر تەندروستی و باشترە خۆتی لێ بپارێزیت
٨-١٠ مەترسیەکی زۆری هەیە لەسەر تەندروستی و دەبیت بە هەموو شێوەیەک خۆتی لێ بپارێزیت
لە ١١ بەسەرەوە : بە مەترسیدارترین پلە دادەنریت و هەر بەرکەوتنیکی کەم پێی دووچاری سوتانەوەی پێستت دەکات
ئەمرۆ لە شاری هەولێر پلەکەی ١١ یە کە لە جۆرە هەرە مەترسیدارەکانیەتی .
تێبینی :
ئاستی تیشکی سەروو بنەوشەیی لە خۆرەوە بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆر. ئەم هۆکارانە بریتین لە شوێنی خۆر لە ئاسمان و گۆشەی بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە زەوی ، ئەستووری بەرگەهەوای زەوی کە تیشکی خۆر پێیدا تێدەپەڕێت و گۆڕانکاری سروشتی لە دەرچوونی تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر.
وەرگیراوە لە ھێدی جەمال