بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سێ کەسیان دەستگیرکرد

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، توانیان سێ کەس دەستگیربکەن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەر دەکەن .

ئەمرۆ دووشەممە لە بەڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکاندا هاتووە: “دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی ، لە ٢٠٢٣//٧/١٧ توانیان سێ کەس دەستگیربکەن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەر دەکەن.

ڕاشیگەیاند: “لەکاتی دەستگیرکردنیان بڕی نیو کیلۆ لەماددەی کریستاڵ و بڕێک لەماددەی ماریجوانایان دەستگیرا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەروی یاسا دەکرێنەوە.”

ھەواڵی زیاتر