بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی بڵاوکردەوە.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 10/7/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵە هەور. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى
دهۆک: 38 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 40 پلەى سیلیزى
سۆران: 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 42 پلەى سیلیزى