ژنێک کە چوار مانگە هاوسەرگیریی کردووە، لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا.
سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەمرۆ سێشەممە ٢٠/٦/٢٠٢٣، ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: شەوی ڕابردو تۆمەتبار (هە ، ڕ ، ی) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەلایەتی لەگەڕکی ئەندازیاران شاری هەولێر هێرش دەکاتە سەرماڵی خەزورانی و بەچەکی جۆری کلاشنکۆف دەست ڕێژی گولەی کردوە.. لەئەنجام بۆتەهۆی کوژرانی هاوسەرەکەی بەناوی(ئەڤین)و بریندار بونی خوشکی هاوسەرەکەی بەناوی(پەیمان).
ڕاشیگەیاند: دواتر تۆمەتبار(هە ، ڕ ، ی) خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی یەکەمان کردوە،هەروەها ئەو تۆمەتبارەی کەچەکەکەی بە تۆمەتبار (هە، ڕ ) داوە بەناوی ( م ،ر ) لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەلێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.