لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێل سێ هاوڵاتی شێلابوو و هەڵاتبوو.
دوای ئەوەی ڕوداوێك لە گەڕەكی هەواری شاری سلێمانی ڕویدا كە ئۆتۆمبێلێك سێ هاوڵاتی شێلابوو هەڵاتبوو، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و كەشف و هێلكاری كراو بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە .
دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەگەڕەكی ڕزگاری لەشاری سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا .
لەئێستادا تۆمەتبار ( گ،غ،أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.