ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، پاش رووداوی تەقەکردنی ئەم ئێوارەیەی شەقامی ٦٠ م لە نێوان دوو خێزان کە پێشتر کێشەی کۆمەلایەتی لە نێوانیان هەبووە، هێزە هاوبەشەکانی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەوکە و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادەوری لێکۆلینەوە شەش کەس لە تۆمەتبارانی رووداوەکە دەستگیر کران.
لە راگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە “تۆمەتبارەکان دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان”.