لەم هەفتەیەدا هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەسپێدەکاتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و
بەهای هەر دۆلارێک بەرامبەر بە دینار بۆ 1320 دینار دابەزێت.

لەمیانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار و رۆژنامەنووس، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند “پاش رێککەوتنی هەرێم و بەغدا هەندێک رێکار هەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کە زۆرینەیان تەواو بوونە”.
سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد “رێککەوتن هەیە بۆ گێڕانەوەی ئاوارەکان کە سەرجەم لایەنەکان پابەندن پێوەی و ئەو دۆسیەیە جێگەی بایەخی حکومەتە”.
ئاماژەی بەوەشدا، دەستیان بەگێڕانەوەی ئاوارەکان کردووە بە ئاوارەکانی دەرەوەی عێراقیشەوە.

سوودانی، راشیگەیاند “ناجێگری بەهای دۆلار لە ماوەکانی رابردوودا، هۆکارەکەی پابەند نەبوونی حکومەتی پێشوو بووە بە رێککەوتنەکانی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا”.

ھەواڵی زیاتر