بارەگای بارزانی: لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە بە سزای عادیلانە بگەن.
دەقی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی
بەیاننامەیەک لە بارەگای بارزانی سەبارەت بە تاوانی جێندێرس
بەناوی خودای میهرەبان،
بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە لەلایەن یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانەوە بە شەهیدکردنی چوار هاووڵاتیی خانەوادەیەکی کورد و بریندارکردنی سێ کەسی دیکە ئەنجام دراوە، کە مومارەسەی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان لە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی خۆیان، نەورۆز، لە ناحیەی جندیرێسی (زیانلێکەوتوو بەهۆی بوومەلەرزەوە) دەکرد. لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە ڕۆحی شەهیدان بخاتە ژێر ڕەحمەتی خۆی و، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ڕاشیدەگەیێنین کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە بە سزای عادیلانە بگەن.
بارەگای بارزانی
21ی ئازاری 2023ی زایینی