وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان بۆ مانگی رەمەزان رێنمایی تایبەت ئاڕاستەی مزگەوتەکان دەکات.
شێخ ئیبراهیم به‌رزنجى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئیرشادى ئاینى له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند “كۆمه‌ڵێك رێنمایی شه‌رعى و ئیدارمان ئاراسته‌ى مزگه‌وته‌كان كردووە کە دەبێت لە مانگی رەمەزاندا مزگەوتەکان پێوەی پابەندبن”.
راشیگەیاند “ته‌نها مامۆستاى ئاینى مزگه‌وت و ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ى رێگه پێدراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه چالاكییه‌كانى ناو مزگه‌وت ده‌كات، هەروەها 10 شەوی كۆتایی مانگى ره‌مه‌زان له كاتژمێر 12ى شه‌و تا نوێژى به‌یانى مزگه‌وته‌كان كراوه ده‌بن”.
وتیشی: “پێویسته 15 خولهك دواى نوێژى عیشا نوێژى ته‌راویح ئه‌نجام بدرێت و ماوه‌كه‌ى دیاریكراو بێت و ئه‌و ده‌زگا راگهیاندنانهش كه به‌رنامه‌ى ئایینی‌یان هه‌یه ئه‌و مامۆستایانه ببه‌ن كه شاره‌زاییان هه‌یه و هه‌ر مه‌راسیمێك له مزگه‌وته‌كان ئه‌نجام بدرێت ده‌بێت رەزامهندى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى له‌سه‌ر بێت”.
لەبارەی دیاریکردنی سەرفترە و زەکاتەوە شێخ ئیبراهیم ئاماژەی بەوەکرد “ئه‌و رێژهیەى ئه‌نجومه‌نى فه‌توا دیارى ده‌كات بۆ سه‌رفتره و زه‌كات، پێویسته كار به‌وه بكرێت”.