هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی پێشێلکارییان ئەنجام داوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە پراکتیکەکانی مافی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان لە ساڵی 2022دا بڵاوکردەوە و تۆمارێکی وردی پێشێلکارییەکانی تێدایە، کە تاکی کۆمەڵگەکان دووچاری دەبنەوە، لەوانە نایەکسانیی ئابووری، لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کۆچکردن، نائاسایشی خۆراک و ئاستەنگە جیهانییەکانی تر.
لەنێو ئەو وڵاتانەی جیهان کە لە ڕاپۆرتەکەدا ناویان هاتووە، ژمارەیەک زۆر لە وڵاتانیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوون و ئەو پێشێلکارییانەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی دەدەن هاوشێوەی یەکن، وەک، بەندکردنی زۆرەملێی ئۆپۆزسیۆنە سیاسییەکان، سنووردارکردنی ئازادیی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن.

دەربارەی عێراقیش کە لە ڕاپۆرتەکەدا ناوی هاتووە، ئەوە دەخاتە ڕوو، “دەسەڵاتە مەدەنییەکان توانای کۆنتڕۆڵکردنی تەواویان نەبووە لەسەر هەندێ لە کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان و چەند یەکەیەکی سەر بە گرووپی حەشدی شەعبی هاوپەیمان لەگەڵ ئێران و، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و یەکەکانی حەشدی شەعبی پێشێلکاریی سەلمێندراویان ئەنجام داوە”.

kurdistan CT

ھەواڵی زیاتر