سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، پیرۆزبایی لە مەسرور بورزانی دەکەن

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو پەیامی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت.  

لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و تێیدا هاتووە: گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کامەرانی بۆ هەمووان و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلەکەمان.

هەروەها محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: بەبۆنەی جەژنەکانی نەورۆز، پیرۆزبایی لە ئێوە و لە گەلی کوردی خۆشەویستمان دەکەم، هیوای سەقامگیری و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەل و وڵاتەکەمان دەخوازین و تەندروستی  وکامەرانی بۆ ئێوە دەخوازم و هەموو ساڵێک لە خێر و خۆشیدا بن. “

ھەواڵی زیاتر