مه‌سرور بارزانی‌ و نوێنه‌ری‌ وڵاتان‌ له‌ چیای‌ كۆڕه‌ك ده‌بن

بڕیاره‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممە 18ی‌ ئادار، به‌ ئاماده‌بوونی‌ مه‌سرور بارزانی‌ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی‌ كوردستان و نوێنه‌ر و باڵوێزی‌ وڵاتان له‌ چیای‌ كۆڕه‌ك، به‌ بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ ئادار و نه‌ورۆز ئاهه‌نگێك به‌ڕێوه‌ بچێ.

ئلە ئاهەنگەکە زیاتر له‌ 83 باڵوێز و نوێنه‌ری‌ وڵاتان بۆ به‌شداریكردن له‌ ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز گه‌یشتنه‌ هه‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

کاتژمێر شه‌شی‌ ئێواره‌ی‌، به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ باڵوێز، كونسوڵ، نێرده‌ و نوێنه‌ر و دیپلۆماتی وڵاتانی دنیا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئاهه‌نگی پێشوازیكردن له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، له‌ چیای كۆڕه‌ك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ھەواڵی زیاتر