سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە خەڵک ده‌كات، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار نه‌ده‌ن، چونكه دینار به‌هێزتره.
سوودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فه‌رمیی عێراقی، کە بڕیارە له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا پەخش بکرێت، رایگەیاند: “هاووڵاتییان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه دینار له دۆلار به‌هێزتره، بۆیه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار نه‌ده‌ن”.
سوودانی خەجت لەوە دەکاتەوە، حکومەت دۆلار بە رێژەی فەرمی دابیندەکات و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هه‌ر به‌رپرسێكی حكومیشی كرد، كه چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كان پێ نه‌بێت و گوتیشی: “رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 یارمەتی نەختینەیی هه‌یه و بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دابەشدەکرێت”.