دەستگیرکردنی باندێکى ترسناك ڕاگەیەندرا

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ڕایدەگەیەنێت، گروپێكی 13 كەسیان دەستگیر كردووە كە كاریان بازرگانی كردن بووە بە كچان و ژنان و ماددە هۆشبەرەكانەوە هەروەها 7 بازرگانی ماددەی هۆشبەریش دەستگیر كراون.

بڵاویشکردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانیویانە گروپێكی مافیایی دەستگیر بكەن كە لە 13 كەس پێكهاتوون و 5یان ژن بوون.

ڕاشیگەیاندووە، گروپەكە كاریان بازرگانی كردن بووە بە ژنان و كچان و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات، پرۆسەكەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی و نوسینگەی بازرگانی كردن بە مرۆڤەوە ئەنجام دراوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، هەروەها لە پرۆسەیەكی تردا 4 كەس لە شاری دیوانییە دەستگیر كراون كە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون، ئەوەش لەكاتی پڕوپاگەندە كردن و فرۆشتنی ئەو ماددانە، هەروەها لە شاری نەجەف 2 ژنی تر دەستگیر كراون كە بارزگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە و 8 هەزار حەبیان پێبووە، سەرجەم تۆمەتباران رادەستی لایەنی دادوەریی كراون.


ھەواڵی زیاتر