بۆ جاری دووەم پارتی و یه‌كێتی ‌کۆدەبنەوە

وتەبێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، له‌ نزیكترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می نێوان پارتی و یه‌كێتی ئەنجامدەدرێت.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2023/1/29 سۆران جه‌مال تاهیر وتەبێژی یه‌كێتی نیشتمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یه‌كێتی ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن و داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، پێویستی به‌ چه‌ند بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه‌، له‌وانه‌، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌بوونی سه‌قامگیری ئابووری و ئه‌منی.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە 28ی 1ی 2023، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی و یەکێتیی نیشتمانیی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە، راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، رایگەیاند، بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو، هەروەها هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.

ھەواڵی زیاتر