وەزارەتی رۆشنبیری 16 كەناڵی تەلەڤزیۆنی لە کوردستان دادەخات

بەپێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌خشی 16 كه‌ناڵی ناوخۆیی (لۆكاڵی) له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نوێنه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان راده‌گیرێت.

به‌ پێی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵاله‌ تا ئه‌و كاته‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان نوێده‌كرێنه‌وه‌ راده‌گیرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، بڕیاره‌كه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت.

ناوی کەناڵەکان:

جوودی

یەکگرتووUTV HAWLER

گرووپی نیگا

ئاسمان

منارە

لاوان

ئاسۆ سپۆرت

کازیوە

جیهان

ئێفێکت

ئای مۆڤیس

ژیار

سروشت

بەیبی پاندا


ھەواڵی زیاتر